چامپیۆنزلیگگرنگترین

پریڤیوی یاریی بایرن میونشن V ئینتەر میلان؛ دوا هەواڵ و پێكهاتەی پێشبینیكراو

پێکهاتەی پێشبینیکراو، دوا هەواڵ، ئەوەی پێویستە لەسەر یارییەکە بیزانیت

Yariga App

یاریگا –

لە یارییەكی ئاگرینی دیكەی قۆناخی چارەگی كۆتایی چامپیۆنزلیگ بایرن میونشنی بریندار بە كۆمەڵێك یاریزانی پێكراوەوە رووبەرووی ئینتەر میلان دەبێتەوە.

وا بڕیارە ئەمڕۆ سێشەممە كاتژمێر 22:00 بایرن میونشن لە یاریگای ئالیانز ئارێنای تایبەت بە خۆی میوانداری ئینتەر میلان بكات، لە میانی یاریی چوونی قۆناخی چارەگی كۆتایی چامپیۆنزلیگ.

پڕۆفایلی یاری

پڕۆفایلی یارییەكە لە ئەپڵیكەیشنی یاریگا وەرگیراوە

بایرن میونشن لە قۆناخی خول كۆمەڵەكاندا نەیتوانی لە هەشت یانەی سەرەتا بێت و بۆ گەیشتن بە قۆناخی شازدە لە یاریی پلەی ئۆفدا رووبەرووی سێڵتك بوویەوە و بە ئەنجامی هەردوو یاریی 3-2 یارییەكەی بردەوە. لە قۆناخی شازدەشدا لە بایەر لیڤەركوزنی بردەوە.

لە بەرامبەردا ئینتەر میلان لە پلەی چوارەمی ریزبەندی راستەوخۆ خۆی گەیاندە قۆناخی شازدە و لەو قۆناخەشدا رووبەرووی فاینۆرد بووەوە و بە ئەنجامی هەردوو یاریی 4-1 یارییەكەی بردەوە.

هەردوو یانە لە مێژوودا 9 جار رووبەڕوو بوونەتەوە 5 جار بایرن براوە بووە و ئینتەریش سێ یاریی و لە یەك یارییش یەكسان بوون.

لە رووبەرووبوونەوەكانی نێوانیان بایرن 13 گۆڵی كردووە، ئینتەریش 9 گۆڵ.

هەواڵی پێكانی یاریزانەكان

بایرن میونشن بە بێ ژمارەیەكی زۆر یاریزان و بە بێ جەمال موسیالا، مانویێل نۆیەر، دایۆت ئۆپامیكانۆ ، ئالفۆنسۆ دەیڤز، ئالێكساندەر پاڤلۆڤیچ، هیرۆكی ئیتۆ رووبەرووی ئینتەر میلان دەبێتەوە.

ئینتەر میلانیش بە بێ ئاسلانی، دومفرێس ، زیلینسكی ، تاریمی و كاربۆنی رووبەرووی بایرن دەبێتەوە.

پێکهاتەی پێشبینیکراوی بایرن میونشن

ئۆربیگ

لایمەر، كیم، دایەر، گوێرێرۆ

كیمیچ، گۆرێتزكا

ئۆلیس، مولەر، سانێ

كەین

پێکهاتەی پێشبینیکراوی ئینتەر میلان

سۆمەر

بیسیك، ئاچێربی، باستۆنی

دارمیان، بارێلا، چالهانئۆغلۆ، میختاریان، دی ماركۆ

تورام، لاوتارۆ

بابەتی زیاتر

Back to top button