
یاریگا –
کۆتا یاریی گەڕی 31ی پرێمەرلیگ کە لەنێوان لێیستەر سیتی و نیوکاسڵدا بەڕێوەچوو، خراپترین ئاماری تێدا تۆمارکرا بەدرێژایی مێژووی خولەکە.
لە مانگی نۆڤێمبەری ساڵی رابردوو لێیستەر بۆ راستکردنەوەی رێگەکەیان، پەنایان بردەبەر روود ڤان نیستێلڕوی دوای ئەوەی ئەو راهێنەرە هۆڵەندیە توانی وەک راهێنەریی کاتیی کۆمەڵێ ئەنجامی گەورە بۆ یانەی مانچێستەر یونایتد تۆماربکات. بەڵام لەگەڵ هاتنی بۆ لێیستەر، نەک نەیتوانی لە ناوچەی دابەزینیان دووربخاتەوە، بەڵکوو لە پێش کۆتایی ریزبەندییەکەوە گیرساونەتەوە بە جیاوازیی سێ خاڵ لە ئێپسویچ تاونی پلەی 18. ئێستا تەنها ساوسامپتنیان لە خوارەوە ماوە و ئەوانیش دابەزینیان بۆ چامپیۆنشیپ یەکلایی بووەتەوە.
ناسنامەی یەکەمین یانەی دابەزیو بۆ چامپیۆنشیپ ئاشکرابوو – Yariga
کوڕانی نیستێلڕوی لە یاریگا خۆیاندا جارێکیتر شکستیان نۆشیەوە و ئەمجارە نیوکاسڵ 0-3 لێیبردنەوە کە ئەوەش ئامارێکی پێشتر تۆمارنەکراوی لەگەڵدابوو.
وەک سکای سپۆرتس بڵاویکردووەتەوە، لێیستەر بەو دۆڕاندنە بوو بە یەکەمین یانە لە مێژووی خولی ئینگلیزی لە 8 یاریی لەدوای یەک لەنێو یاریگای خۆیاندا نەتوانن هیچ گۆڵێک تۆمار بکەن.
Leicester became the first side in Football League history to lose EIGHT home games in a row without scoring 🤯 pic.twitter.com/xOo2NMkB8H
— Sky Sports Premier League (@SkySportsPL) April 7, 2025
لەوەتەی وەرگرتنی پۆستی رێوییەکانی ئینگلتەرا، ئەفسانە هۆڵەندییەکە لە 19 یارییدا تەنها سێ بردنەوەی تۆمارکردووە. لە بەرامبەردا دوو جار یەکسان بووە و 14 جاریش دۆڕاوە.