راپۆرتی تایبەتعێراقکوردستانگرنگترین

هەولێر خراپترین یانەی کوردستانە؛ ئۆپتا باشترین یانەکانی عێراق دەستنیشان دەکات

لیڤەرپوول باشترینی جیهانە و شوڕتەش باشترینی عێراقە

Yariga App

یاریگا –

پێگەی ئۆپتا نوێترین ریزبەندیی باشترین یانەکانی جیهانی ئاشکراکردووە، تیایدا هەڵسەنگاندنی بۆ یانەکانی عێراقیش کردووە، کە بەگوێرەی هەڵسەنگاندنەکە یانەی هەولێر لەسەر ئاستی چوار یانەکەی کوردستان خراپترینە و لە پلەی پازدەمین دێت.

پێگەی ئۆپتا نوێترین ریزبەندیی یانەکانی جیهانی بڵاوکردووەتەوە، کە یانەی لیڤەرپوولی ئینگلیزی لە پلەی یەکەم دێت و 100/100ـی بەدەستهێناوە و بارسێلۆنای ئیسپانی لە پلەی دووەم دێت و ئارسیناڵی ئینگلیزیش لە پلەی سێیەمین باشترین یانەی جیهان دێت.

لە نوێترین ریزبەندییەکەی ئۆپتا، پاریس سانجێرمان لە پلەی چوارەم دێت و ئینتەر میلان پێنجەم و ریال مەدرید شەشەم و بایرن میونشن حەفتەمی ریزبەندییەکەیان گرتووە، مانچێستەر سیتی هەشتەم و ئاتلێتیکۆ مەدرید نۆیەم و نیوکاسڵ یونایتد دەیەمی لیستەکەیان گرتووە.

لەسەر ئاستی عێراقیش، یانەی شوڕتە بە کۆکردنەوەی 76.4 خاڵ پلەی یەکەمی گرتووە و زەوڕا بە 74 خاڵ دووەمە و زاخۆش بە 72.9 خاڵ لە پلەی سێیەم دێت.

لەسەر ئاستی یانەکانی کوردستان لە خولی ئەستێرەکانی عێراق، زاخۆ باشترین یانەیە و خاوەنی 72.9 خاڵە و دهۆکیش بە 71.5 خاڵ دووەمە، نەورۆز بە 67.9 خاڵ سێیەمە و هەولێریش خراپترین یانەی کوردستانە و بە کۆکردنەوەی 66.3 خاڵ لە پلەی پازدەمی لیستی باشترین یانەکانی عێراق دێت.

ئۆپتا کۆمپانیایەکی جیهانییە ساڵی 1996 لە لەندەن دامەزراوە و تایبەتە بە کۆکردنەوە و شرۆڤەکردنی ئامارە وەرزشییەکان، کە هەڵسەنگاندنی بۆ 13 هەزار یانەی تۆپی پێی پیاوان و 2 هەزار یانەی تۆپی پێی خانمان دەکات و هەفتانە نوێترین ریزبەندییان بڵاو دەکاتەوە، کە هەر یانەیەک لە نێوان 0 بۆ 100 خاڵیان پێدەدات.

بابەتی زیاتر

Back to top button