ئه‌وروپائیسپانیائینگلتەراچامپیۆنزلیگگرنگترین

ئارتێتا: له‌ ریال مه‌درید ده‌به‌ینه‌وه‌

Yariga App

یاریگا –

میكێل ئارتێتای راهێنه‌ری یانه‌ی ئارسیناڵ رایده‌گه‌نێت یاریی به‌رامبه‌ر ریال مه‌درید گه‌وره‌ترین یاریی كاروانی وه‌رزشی ده‌بێت و متمانه‌ی خۆشی به‌ تیپه‌كه‌ی دووپاتكرده‌وه‌.

ئارتێتا له‌ كۆنگره‌ره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی پێش یارییه‌كه‌ی سبه‌ی له‌ قۆناخی چاره‌گی كۆتایی خولی یانه‌ پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا گوتی، سبەی پێویستمان بە هانده‌ره‌كانمانه‌، پێویستمان بە پاڵپشتی ئه‌وانه‌، ئێمە لە هەموو دۆخێكدا پێویستمان به‌ هانده‌رانه‌، ئەمەش جیاوازییەکی گەورە لە یارییەکەدا دروست دەکات.


له‌باره‌ی رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی یانه‌یه‌كی گه‌وره‌ی وه‌ك ریال مه‌درید گوتی،

دەزانم نوێنەرایەتی چ تیپێک دەکەم، بەتایبەتی ئەم تیپە، کاتێک ئەم جۆرە یارییانەمان هەیە ئەوە دەرفەتێکی زۆر باشە بۆ تۆمارکردنی مێژوو یاریی كردنمان به‌رامبه‌ر ریال مه‌درید گه‌وره‌ترین یاریی كاروانی راهێنه‌رایه‌تیم ده‌بێت.


راهێنه‌ری یانه‌ی ئارسیناڵ گوتیشی،

متمانەم بە تیپەکە هەیە، باوه‌ڕم وایه‌ سەردەکەوین، دەبێت بەردەوام بین لە کارکردن بیر له‌ یاریی رابردووی رۆژی شه‌ممه‌ نه‌كه‌ینه‌وه‌.


راهێنه‌ره‌ ئیسپانیه‌كه‌ له‌باره‌ی ئه‌زموونی كارلۆ ئانچێلۆتی گوتی،

ئەو بۆمن ئیلهامبەخشە، لە زۆرێک لە وڵاتان توانی ده‌ستكه‌وتی هه‌بێت پر ده‌ستكه‌وترین راهێنه‌ری چامپیۆنزلیگه‌، تەنها پێویستە گوێ لە یاریزانانی تۆپی پێ بگریت کە باسی ئه‌و دەکەن بۆ ئەوەی لە کارەکتەری تێبگەیت.


پرسیار له‌ ئارتێتا كرا كه‌ ئایا نازناوەکانی مەدرید كاریگه‌ریان ده‌بیت؟ له‌ وه‌ڵامدا گوتی،

ئەوە مێژووە، نازناوی زۆریان به‌ده‌ستهێناوه‌ ئەوە راستییەکە، دەبێت سەرنجمان لەسەر ئەو کارانە بێت کە دەبێت بیکەین.

له‌باره‌ی سییانه‌ی ریال مه‌دردی ئێمباپێ و ڤینیسیۆس و بێلینگهام رایگه‌یاند،

یاریزانانی ریاڵ مەدرید زۆر باشن، ئێمە ئەو مەترسییە دەزانین کە رووبەڕوومان دەبێتەوە و دەزانین لە مێژووی ئەم پاڵەوانێتییەدا چییان کردووە، شتێک هەیە کە ناتوانین کۆنتڕۆڵی بکەین، نازانین چی دەکەن و کێ یاری دەکات، دەبێت سەرنجمان لەسەر ئەو ئاراستەیە بێت کە دەمانەوێت یارییەکە ببەینه‌وه‌.

له‌ كۆتاییدا باسی له‌وه‌كرد كه‌ یارییه‌كه‌یان له‌ یاریگای ئیماراته‌ و گوتی،

یارییەکه‌ بەم قەبارەیە ئەو یارییانەن کە دەمانەوێت تێیدا بەشدار بین زۆر شانازی دەکەم کە له‌م دۆخه‌ راهێنه‌ری ئارسیناڵم، من دەمەوێت ئەو یارییە بکەین کە دەمانەوێت پێویسته‌ کەشێکی نایاب دروست بكه‌ین.

بابەتی زیاتر

Back to top button