ئاسیاعێراقکوردستانگرنگترین

مەسعود میرال: لە دهۆک پاڵەوانی خولی یانە پاڵەوانەکانی کەنداو یەکلا دەبێتەوە

گورگیس: ئێمە ئەم جۆرە یارییانەمان دەوێت

Yariga App

یاریگا –

راهێنەری دهۆک پێش یارییەکەیان بەرامبەر قادسیەی کوێتی لە یاریی کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکانی کەنداو دەڵێت ‘ لە دهۆک پاڵەوانی خولی یانە پاڵەوانەکانی کەنداو یەکلا دەبێتەوە’.

مەسعود میرال، راهێنەری یانەی دهۆک لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی پێش یارییەکەیان بەرامبەر قادسیەی کوێتی دەڵێت :’ئێمە لێرە دڵخۆشین و سوپاسی میوانداریی کوێت دەکەین، ئامادەکارییەکانمان لە بەرزترین ئاستدان، ئێمە تیپی بەرامبەر باش دەناسین، ئەوان خاوەنی کۆمەڵێک یاریزان و راهێنەری باشن’.

هەروەها میرال دەشڵێت :’ئێمە بڕوای تەواومان بەخۆمان هەیە، لە دهۆک پاڵەوانی خولی یانە پاڵەوانەکانی کەنداو یەکلا دەبێتەوە نەوەک لە کوێت، ئێمەی کورد دەتوانین هەموو کارێکی گەورە بکەین، لە خودا داواکارین بتوانین سبەی ئەم کارە بکەین، پێویستە ئەرکی سەر شانمان بەجێبهێنین و چاوەڕێی کەس نەکەین’.

پیتەر گورگیس یاریزانی دهۆک لە کۆنگرەی رۆژنامەوانییەکەدا لەبارەی یارییەکەی سبەی دەڵێت :’ئێمەی یاریزانان دەمانەوێت ئەم جۆرە یارییانە بکەین، ئێمە بە تەواوەتی بۆ ئەم یارییە گرنگە ئامادەین، ئەگەر هاندەرانمان بتوانن لە یارییەکە ئامادەبن، ئەوا هێزی زیاترمان پێدەبەخشن’.

سبەی سێشەممە کاتژمێر 07:00ـی ئێوارە قادسیەی کوێتی لە یاریگای خۆی لە یاریی چوونی کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکانی کەنداو میوانداریی دهۆک دەکات، هەفتەی داهاتوو هەردوو یانە لە دهۆک لە یاریی گەڕانەوە بەیەک دەگەنەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button