ڤیرجڵ ڤان دایک بە لێدوانێک هاندەرانی لیڤەرپوول دڵخۆش دەکات
موژدە بە رێدزییەکان دەدات

یاریگا –
ڤیرجڵ ڤان دایک دویین نوێکاری لەبارەی نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی ئاشکرا دەکات.
گرێبەستی بەرگریکارە هۆڵەندییەکە لەگەڵ لیڤەرپوول لە هاوینی داهاتوو بەسەردەچێت، لەگەڵ یانەکەی گفتوگۆی نوێکردنەوەی دەکات.
ڤیرجڵ لە لێدوانێکی بۆ مەیل سپۆرتس ئاشکرایکردووە، گفتوگۆکانی نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی ئەرێنین و پێشکەوتوون.
گفتوگۆی نوێکردنەوەی گرێبەستەکەم پێشکەوتووە، بەڵام نازانم دەمێنەوە یاخود نا، با بزانین لەکۆتاییدا چی روودەدات، یانەکە و هاندەرانم خۆشدەوێت و دەمەوێت بمێنمەوە.
🆕 Virgil van Dijk asked about his contract: “There is progress, yeah.”
Asked if that meant he was staying, he said: “I don’t know, we’ll see.”
And then pushed further: “Listen, these are internal discussions. I love the club, I love the fans.”#LFC @MailSport 🔴
— Lewis Steele (@LewisSteele_) April 7, 2025
بەگوێرەی میدیا بەریتانییەکان لیڤەرپوول لەگەڵ محەمەد سەڵاح گەیشتووەتە رێککەوتنی کۆتایی و گرێبەستەکەی نوێکردوەتەوە، دوای ئەستێرە میسڕییەکە، ڤان دایک دەبێت بە دووەم یاریزان رێدز گرێبەستەکەی نوێدەکاتەوە.
بەڵام گفتوگۆی نوێکردنەوەی گرێبەستی ئالێکساندەر ئاڕنۆڵد وەستاوە و بەگوێرەی میدیا ئیسپانییەکان بەرگریکارە لاوەکە پەیوەندی بە ریال مەدرید دەکات.