ئیسپانیاگرنگترین

پێکهاتەی ریال مەدرید بۆ یارییەکەی ئارسیناڵ ئاشکرا دەبێت

ئانچێلۆتی پلانێکی جیاوازی داڕشتووە

Yariga App

یاریگا –

کارلۆ ئانچێلۆتی بە پێکهاتەیەکی جیاواز رووبەڕووی ئارسیناڵ دەبێتەوە.

سبەی کاتژمێر 22:00 بەکاتی هەولێر لە یاریی چوونی قۆناخی چارەکی کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا، ریال مەدرید لە یاریگای ئیماڕات دەبێتە میوانی ئارسیناڵی ئینگلیزی.

رۆژنامەی مارکا بڵاویکردووەتەوە، کارلۆ ئانچێلۆتی بەرامبەر ئارسیناڵ لە هێڵی بەرگری یاریی بە دەیڤد ئالابا، راوول ئاسێنسیۆ، ئانتۆنیۆ رودیگەر و فێدێریکۆ ڤالڤێردی دەکات.

ئۆرێلییەن چوامێنی بەهۆی کەڵەکەبوونی ژمارەی کارتەکانی یاریی ناکات، فێرلاند مێندیش هێشتا لە پێکانەکەی چاکنەبووەتەوە و ئەگەری هەیە بەشداریی یاریی گەڕانەوەش نەکات.

پێکهاتەی ریال مەدرید بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئارسیناڵ بەگوێرەی رۆژنامەی مارکا؛

گۆڵپارێز؛ کۆرتوا

بەرگری؛ ئالابا، ئاسێنسیۆ، رودیگەر، ڤالڤێردی.

ناوەڕاست؛ مۆدریچ، کاماڤینگا، بێڵینگهام،

هێرشبەر؛ رۆدریگۆ، ئێمباپێ، ڤینیسیۆس

بەگوێرەی هەمان سەرچاوە، تیبۆ کۆرتوا لە پێکانەکەی چاکبووەتەوە، بەڵام لەڕووی جەستەییەوە بەتەواوی ئامادە نییە، بەهۆی پێکانی ئاندرێ لونین بەنەچاری بەشێوەی سەرەکی یاریی دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button