ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

سەرۆکی بارسێلۆنا شوێنگرەوەی لیڤاندۆڤسکی دەستنیشاندەکات

Yariga App

یاریگا –

خوان لاپۆرتا بەهۆی هەڵکشانی تەمەنی رۆبێرت لیڤاندۆڤسکی، بیر لە شوێنگرەوەیەکی گونجاو دەکاتەوە.

ماڵپەڕی ئێل ناسیۆنال بڵاویکردووتەوە، خوان لاپۆرتا دەیەوێت خولیان ئالڤارێزی ئەرجەنتینی و هێرشبەری ئاتلێتیکۆ مەدرید بکات بە شوێنگرەوەی رۆبێرت لیڤاندۆڤسکی پۆڵەندی.

لیڤاندۆڤسکی لە هاوینی 2022 بە بڕی 45 ملیۆن یۆرۆ لە بایرن میونشنەوە پەیوەندی بە بارسێلۆنا کرد. لە هاوینی 2026 گرێبەستەکەی بەسەردەچێت.

گۆڵکارە پۆڵەندییەکە لە هاوینی 2026 تەمەنی دەبێتە 38 ساڵ، بەهۆی هەڵکشانی تەمەنی، یانە کاتالوونیەکە ناچارە شوێنگرەوەیەکی بۆ بدۆزێتەوە و خولیان بەربژێری سەرەکییە.

ئالڤارێز لەڕابردوودا خەونی بە پۆشینی درێسی بارسا بینیووە، تەنانەت لە هاوینی 2021 بەبڕی 22 ملیۆن یۆرۆ پێشکەش بە بارسا کرا، بەڵام یانەکە رەتیکردەوە و لەبری ئەو بەبڕی 55 ملیۆن یۆرۆ گرێبەستی لەگەڵ فێران تۆرێس واژۆکرد.

خولیان لە هاوینی رابردوو بەبڕی 75 لە مانچێستەر سیتییەوە پەیوەندی بە ئاتلێتیکۆ مەدرید کرد و تاوەکو هاوینی 2030 گرێبەستی لەگەڵ رۆخی بلانکۆس واژۆ کرد. لە 47 یاریی 24 گۆڵی بۆ یانەکە کردووە و 5 گۆڵی دروستکردووە.

خولیان ئالڤارێز

 

بابەتی زیاتر

Back to top button