
یاریگا –
لیڤەرپوول هەفتەیەکی دیکە لە یەکلاییکردنەوەی نازاناوی ئەم وەرزەی پرێمەرلیگ خۆی دواخست ئەوەش دوای شکستەکەیان 3-2 لەسەردەستی فوڵهام لە چوارچێوەی یارییەکانی هەفتەی 31ی خولەکە.
ئەنجامیی یاریی رکابەرەکانی لیڤەرپوول، بەتایبەت ئارسیناڵی پلەی دووەم زۆر لە بەرژەوەندی رێدزدابوو. بەوپێیەی پێشتر ئارسیناڵ هەر لە میانی هەمان هەفتەدا 1-1 لەگەڵ ئێڤەرتن یەکسان بوون. ئەوەش دەرفەتێکی گەورەبوو بۆ کورانی ئارنە سلۆت تا جیاوازییەکە بەرزبکەنەوە بۆ 14 خاڵ و هەنگاوێکی دیکە لە نازناوەکە نزیکترببنەوە، بەڵام فوڵهامی سەرسەختی ئەم وەرزەی خولی ئینگلیز رێی لێگرتن.
بەگوێرەی راپۆرتە جیاوازەکان کە سکای سپۆرتیش بڵاویکردووەتەوە، لیڤەرپوول لە کۆی ئەو 7 یارییەی لە وەرزەکە ماویەتی، پێویستی بە 11 خاڵە تا ببێتە پاڵەوانی پرێمەرلیگ.
سکای سپۆرت نووسیوشیەتی کە ئەو 11 خاڵە بەسە بۆیان بۆ ئەوەی لیڤەرپوول گوێ بە ئەنجامەکانی ئارسیناڵ نەدات تەنانەت ئەگەر تۆپچییەکان سەرجەم یارییەکانیشیان ببەنەوە.
ئەو یارییانەی لیڤەر ماویەتی ئەمانەن:
لیڤەرپوول x وێستهام
لێیستەر سیتی x لیڤەرپوول
لیڤەرپوول x تۆتنهام
چێڵسی x لیڤەرپوول
لیڤەرپوول x ئارسیناڵ
بڕایتن x لیڤەرپوول
لیڤەرپوول x کریستاڵ پاڵاس