
یاریگا –
روبن ئامۆریم کاتی بەفیڕۆ نەدا بۆ وەڵامدانەوەی گاری نێڤڵ دوای یەکسانبوونەکەی دێربی مانچێستەر 0-0 لە هەفتەی 31ی پرێمەرلیگ.
لە شیکاریی یارییەکەدا، گاری نێڤڵ وەک هەمیشە بە رەخنە زەقەکانیەوە دەرکەوت لەسەر یارییەکە. ئاستی هەردوو تیمی وەک “هەستگۆڕکێ” وەسف کرد وتی
ئەو پیرۆزبایی و هەستگۆڕکێی بینیم، وام پێدەڵێ کە هەردوو یانەکە خۆشحاڵ بووبێتن بە ئەنجامی 0-0. بەڵام من پێموایە باشترین تیمەکانی مانچێستەر سیتی و باشترین تیمەکانی مانچێستەر سیتی دوای یارییەکی لەو شێوەیە زۆر بێتاقەت دەبوون. کەچی ئەم دوو یانەیەی ئەمشەو هەستت دەکرد پاشنیوەڕوانێکی یەکشەممەیە و دواتر پێکەوە ئێوارەخوانێکی برژاویان هەیە.
ئەوە دێربی مانچێستەرە، دەبێ خوێنگەرمیی زیاتر، جۆشی زیاتر، سەرکێشی و بوێریی زیاتری تێدابێ وەک لەوەی ئەمڕۆ بینیمان.
دوای یارییەکە لای خۆیەوە ئامۆریم وەڵامی دایەوە و وتی
من دەزانم گاری نێڤڵ لەسەر هەمووشتێ رەخنەی هەیە. ئەو لایەنەی تێدەگەم. لەوەش تێدەگەم کە ئێستا ئێمە لە چرکەساتێکداین کە خراپترین وەرز لە مێژوودا بەڕێدەکەین. بەڵام مانچێستەر سیتی لە رابردوودا هەمووشتێکی بردەوە کەچی ئەم وەرزە گرفتارن. بۆیە ئێمەش لە باشترین ساتەکانی خۆماندا نین کە هەمووشتێک پێشکەشی هاندەرانمان بکەین. لەو پێگەیەدا نەماوین کە بۆ شتی گەورە هەوڵ بدەین. هەربۆیە دۆخەکە جیاوازە.
بەو یەکسانبوونە، مان یونایتد هەر لە پلەی 13 مایەوە. هەرچی رکابەرە هاوشارییەکەیەتی سوودی لە ئەنجامی یارییەکانی دیکە وەرنەگرت تا خۆی بگەیەنێتەوە ناوچەی گەیشتن بە چامپیۆنزلیگ. ئێستا بە جیاوازی خاڵێک لە چێڵسی پلەی چوارەم، تیمەکەی پێپ گواردیۆلا لە پلەی پێنجەم گیرساوەتەوە و ئەرکی ئێجگار قورستر بووە بۆ چامپیۆنزلیگی وەرزی داهاتوو.
“I understand that Gary Neville is critical about everything”
Ruben Amorim was asked about comments from the Sky Sports’ pundit at his post-match press conference
pic.twitter.com/feRQ5Kti4T
— Sky Sports News (@SkySportsNews) April 6, 2025