عێراقکوردستان

قوەجەوییە بۆ یاریی کلاسیکۆی عێراق بە راهێنەری نوێ یاریی دەکات

یاریزانی پێشووی یانەکە ئەرکی راهێنەرایەتی تیپەکەی وەرگرت

Yariga App

یاریگا –

قوەجەوییە راهێنەری نوێی دەستنیشانکرد و سبەی سەرپەرشتی یەکەم یەکەی مەشقی تیپەکە دەکات.

دوای دەست لەکارکێشانەوەی لوئەی سەڵاح لە ئەرکی راهێنەرایەتی یانەی قوەجەوییە، دەستەی کارگێڕی جەوییە بە فەرمی عەلی عەبدولجەبار یاریزانی پێشووی یانەکەیان وەک راهێنەری تیپەکە دەستنیشانکرد، عەلی پێشووتر راهێنەری نەفتی میسان بوو کە لە گەڕی رابردوو دوای شکستیان بەرامبەر جەوییە وازی لە ئەرکەکەی هێنا.

عەبدولوەهاب ئەبوهێل و سەعد عەبدولحەمید بە یاریدەدەری عەلی عەبدولجەبار دەستنیشانکران و ئیبراهیم سالمیش وەک راهێنەری گۆڵپارێزان ئەرکەکەی وەرگرت، یاریی داهاتووی جەوییە لە کلاسیکۆی عێراق بەرامبەر زەوڕا یەکەم یاریی دەستەی نوێی راهێنەرانی جەوییە دەبێت.

لە ریزی جەوییە هەر یەک لە یاریزانانی کورد هیران ئازاد و محەمەد سامی و عەلی شاخەوان یاریی دەکەن، بە کۆکردنەوەی 44 خاڵ لە 26 یارییدا قوەجەوییە لە ریزبەندی چوارەمی خولی ئەستێرەکانی عێراق دێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button