ئینگلتەراگرنگترین

ناسنامەی یەکەمین یانەی دابەزیو بۆ چامپیۆنشیپ ئاشکرابوو

Yariga App

یاریگا –

ئەمشەو ناسنامەی یەکەم یانەی دابەزیو بۆ چامپیۆنشیپ ئاشکرابوو.

یارییەکانی پرێمەرلیگ پێیان نایە هەفتەی 31ی خۆی و تێیدا تۆتنهام میوانداریی ساوسامپتنی کرد. یانەی خانەخوێ توانی 3-1 لە میوانەکەی بباتەوە.

بەو دۆڕانە، ساوسامپتن شکستی ژمارە 25ی خۆی چەشت و خاڵەکان هەر بە 10 خاڵ مانەوە لە پلەی کۆتایی ریزبەندییەکە.

دۆڕاندنەکە بە فەرمی ئەو یانەیەی دابەزاند بۆ چامپیۆنشیپ، بەوپێیەی هەریەک له ئیپسویچ تاونی پلەی 18 و لێیستەر سیتی پلەی 19 بە جیاوازیی 10 خاڵ و 7 خاڵ لێوەی دوورن. بەوەش هیچ هیوایەک نەماوە بۆ مانەوەیان لە خولی ئینگلیزی ئەنجامەکانی هەفتەکانی ماویانە هەرچۆن بێت.

بە 10 خاڵەوە، ساوسامپتن هەڕەشەی ریکۆردێکی نەخوازراوی لەسەرە بە کۆکردنەوەی کەمترین خاڵ بەدرێژایی وەرزەکە.

ئەو ریکۆردەش تا ئێستا بە ناوی دێربی کاونتیە. ئەو یانەیە لە وەرزی 2007/08 تەنها 11 خاڵی کۆکردەوە. ئێستا ساوسامپتن لەو حەوت یارییەی ماویەتی دەبێت دوو خاڵی تر کۆبکاتەوە تا تووشی ئەو ریکۆردە نەبێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button