
یاریگا –
ده‌ست له كاركێشانه‌وه‌ی سه‌میر بابۆ هێشتا نه‌گه‌یشۆته ده‌ست ده‌سته‌ی كارگێری یانه‌ی هه‌ولێر و ئه‌مرۆ یانه‌كه مه‌شق و راهێنانی ده‌ستپێكرده‌وه.
تاهیر سابیر سه‌رۆكی كاتی یانه‌ی هه‌ولێڕ به تۆڕی وه‌رزشی راگه‌یاند، ئێمه داوامان له سه‌میر بابۆ كردووه بمێنێته‌وه به‌ڵام ئه‌و چه‌ند مه‌رجێكی هه‌یه ئه‌گه‌ر بتوانین مه‌رجه‌كانی جێ به‌جێ بكه‌ین ده‌مێنێته‌وه.
سه‌رۆكه كاتیه‌كه‌ی یانه‌ی هه‌ولێر گوتیشی، دۆخی یانه‌كه‌مان باش نیه و ئیمه ده‌مانه‌وێت یانه‌كه سه‌قامگیر بێت و بڕیاره ئه‌مرۆ سه‌میر بابۆ بێته باره‌گای یانه‌كه و كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ كارگێری یانه‌كه و سه‌رپه‌رشتیاری تیپی تۆپی پێی خولی عێراقی ده‌كات بڕیار له‌سه‌ر مانه‌وه یان رۆیشتنی ده‌درێت.
هه‌روه‌ها تاهیر سابیر گوتیشی، سه‌میر بابۆ نووسراوی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی پێشكه‌شی كارگێری یانه‌كه‌مان نه‌كردووه، بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی په‌سه‌ند بكه‌ین یان ره‌تبكه‌ینه‌وه.
له‌باره‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی یانه‌ی هه‌ولێر گوتی، نووسراومان بۆ به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی وه‌رزش كردووه، داوامان كردووه 16-4 هه‌ڵبژاردن بۆ ده‌سته‌ی كارگێری یانه‌ی هه‌ولێر بكرێت رۆژی هه‌ڵبژاردنیش ئه‌وان یه‌كلایی ده‌كه‌نه‌وه.