
یاریگا –
جێرێمی ماتیۆ، ئەستێرەی پێشووی بارسێلۆنا، لە فرۆشگایەکی کەلوپەلی وەرزشی وەکوو فرۆشیار کار دەکات.
جێرمی ماتیۆ کە لە ساڵی 2020 وازی لە یاریکردن هێنا و ئێستا تەمەنی 41 ساڵە، لە فەرەنسای زێدی خۆی لە یانەی تۆلۆز یاری کردووە، پێش ئەوەی بچێتە ڤالێنسیا و لە نێوان ساڵانی 2009 بۆ 2014 یاری کردووە، دواتر پەیوەندی بە بارسێلۆناکەی مێسی و نێیمار و لویس سوارێزەوە کرد، لەوێش بۆ ماوەی سێ وەرز ماوە، دواتر چووە سپۆرتینگ لیسبۆنی پۆرتوگالی و لە ساڵی 2020 کۆتایی بە کاروانی وەرزشی هێنا.
بەڵام دوای پێنج ساڵ، رێگەی دوای خانەنشینبوونی ماتیۆ ئاراستەیەکی زۆر جیاوازی گرتۆتەبەر. لە کاتێکدا هێشتا بە جۆرێک لە جۆرەکان لە جیهانی وەرزشدا بەردەوامە، بەڵام بە دڵنیاییەوە بەو شێوەیە نییە کە زۆربەیان خەیاڵیان دەکرد.
وێنەیەکی ماتیۆ لە سۆشیال مێدیا بڵاو بوویەوە کە لە فرۆشگایەک کاری فرۆشیاری دەکات، وێنەکە بەشێوەیەکی بەرچاو لە سۆشیال میدیا بڵاوبووەتەوە. وێنەیەک کە یاریزانی پێشووی فەرەنسا و براوەی پێشووی چامپیۆنزلیگ لەگەڵ بارسێلۆنا لەگەڵ دوو هاوکارەکەی لە فرۆشگایەک لە زنجیرە فرۆشگاکانی ئینتەرسپۆرت لە فەرەنسا، کە جۆرەها کەلوپەلی وەرزشی دەفرۆشرێت، بڵاو بوویەوە.
Former Barcelona player Jérémy Mathieu currently works as an employee of the Intersport store in France. pic.twitter.com/wcJGFln1cJ
— Barça Universal (@BarcaUniversal) April 6, 2025
ئەم وێنەیە گومانی زۆری لای زۆرێک لە بەکارهێنەرانی ئینتەرنێت دروستکرد، بەو پێیەی ئەوان باش ئاگادارن کە زیرەکی دەستکرد هەموو سنوورەکانیان بەزاندووە. بەڵام هەموو شتێک ئاماژە بەوە دەکات کە ئەمجارە وێنەکە راستەقینەیە.
دوو نازناوی لالیگا و سێ نازناوی جامی شا و جامی سوپەری ئیسپانیا لەگەڵ بارسێلۆنا بەدەستهێناوە. هەروەها نازناوی چامپیۆنزلیگ و جامی سوپەری ئەوروپا و جامی جیهانی یانەکانی بەدەستهێناوە. پێنج جار یاری بۆ هەڵبژاردەی فەرەنسا کردووە. ئێستاش بەگوێڕەی زانیارییەکانی رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ، لە زنجیرە فرۆشگایەکی گەورەی ئامێر و کەلوپەلی وەرزشی کاردەکات.