جیهانفۆرمولا وەنگرنگترین

ڤێرستاپن بۆ چوارەمجار لەسەریەک نازناوی فۆرمۆلا وه‌نی گه‌وره‌ی ژاپۆنی بەدەستهێنا

Yariga App

یاریگا –

ماکس ڤێرستاپن له‌ تیمی رێدبوڵ پاڵەوانی جیهانی فۆرمۆلا وه‌نی ژاپۆن لە پۆل پۆزیسینەوە له‌ پێشبڕکێی گەورەی ژاپۆن  سه‌ركه‌وت به‌سه‌ر ركابه‌ره‌كانی و  پله‌ی یه‌كه‌می  لەم وەرزەدا مسۆگەرکرد و چوارەم سەرکەوتنی لەسەریەک لە بازنەی سوزوکا به‌ده‌ستهێنا.

ڤێرستاپن هێڵی کۆتایی بەزاند و 64هەمین سەرکەوتنی لە فۆرمۆلا وه‌ندا بەدەستهێنا و لەلایەن 115 هەزار هانده‌ره‌وه‌ به‌ چه‌پڵه‌ پێشوازی لێكرا و بە 1.4 چرکە پێش لاندۆ نۆریس پێشەنگی پاڵەوانێتی ماکلارێن کەوت کە پلەی دووەمی بەدەستهێنا و ئۆسکار پیاستری پلەی سێیەمی بەدەستهێنا.


چارڵز لێکلێرکی یاریزانی فێراری پلەی چوارەمی بەدەستهێنا، جۆرج روسیل و ئەندریا ئەنتۆنێلی یاریزانی مێرسیدس پلەی پێنجەم و شەشەمیان بەدەستهێنا، هاوکات لویس هامیلتۆنی شۆفێری فێراری لە پلەی حەفته‌م هات.


ڤێرستاپن دوای ته‌واوبوونی ركابه‌رییه‌كه‌ گوتی، پێشبڕکێیەکی خەیاڵی بوو هەفتەیەکی خەیاڵی بوو، هه‌رچه‌نده‌ سه‌ره‌تای وه‌رزه‌كه‌ بۆمن باش نه‌بوو.

له‌ كۆتایی ساڵی رابردووش ماکس ڤێرستاپنی هۆڵه‌ندی و شوفێری تیمی ریدبول لە خەڵاتی گەورەی لاس ڤێگاس  پلەی یەکەمی به‌ده‌ستهێنا و بۆ چوارەم ساڵ لەسەریەک بووه‌ پاڵەوانی جیهان.

بابەتی زیاتر

Back to top button