
یاریگا –
رافینیا ئەستێرەی یانەی بارسێلۆنا دوای یه‌كسانبوونیان به‌رامبه‌ر ریال بیتس کاردانەوەی توندی به‌رامبه‌ر هانزی فلیکی راهێنەر و ناوبژیوانی یارییەکە هه‌بوو ئه‌مه‌ش كاردانه‌وه‌ی زۆری لێكه‌وته‌وه
بارسێلۆنا لە گەڕی 30ی لالیگا لە یاریگای ئۆڵۆمپیاد بەرامبەر ڕیال بیتیس بە (1-1) یه‌كسانبوو رافینیا لە گێمی دووەم وەک یاریزانی یەدەگ به‌شداریكرد بەڵام نه‌یتوانی فریای یانه‌كه‌ی بكه‌وێت و سێ خاڵی یارییه‌كه پێشكه‌شی یانه‌كه‌ی بكات.
دوای فیكه‌ی کۆتایی یارییه‌كه، رافینیا زۆر توڕە دەرکەوت و لەگەڵ ناوبژیوان مانزانۆ قسەی کرد، هاوکات هاوڕێکانی هەوڵیاندا ئارامی بکەنەوە، به‌ڵام به‌ئاسانی كۆنترۆڵ نه‌كرا.
رافینیا دوای یارییه‌كه رووی له یاریدەدەری ناوبژیوان کرد، پێش ئەوەی هاوڕێکەی تێر شتیگن دەستوەردان بکات و لە ناوبژیوان دووری بخاتەوە، لەو کاتەدا رافینیا لە گۆڵپارێزە ئەڵمانییەكه توڕە دەبێت و پاڵی پێوەنا.
رافينها غاضب من التحكيم بعد نهاية المباراة 😡pic.twitter.com/iDDBYWigIr
— Insider Barça (@Insiderfcb21) April 5, 2025
فلیکی راهێنەر ده‌چێته‌لای بۆ ئه‌وه‌ی ئارامی بكاته‌وه، یاریزانەکە بوەستێنێت پێش ئەوەی جارێکی دیکە له نزیك رێره‌وی ژووری جلگۆڕین رووبه‌رووی یاریده‌ده‌ری ناوبژیوان ببێته‌وه، هەوڵیدا لە ناوبژیوانی دووری بخاته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی قسه‌نه‌كات و دووچاری سزای توند نه‌بێت.
رافینیا دوای یارییه‌كه گوتی، یاریده‌ده‌ری ناوبژیوان چه‌ند جارێك سوكایه‌تی پێكردووم بۆیه ویستم ناوبژیوانی ناوه‌ڕاست ئاگاداربكه‌مه‌وه و پێی گوتم، بێدەنگ بە، ئەوه بێ ئەدەبەیه، رافینیا دوای یارییەکە پەیوەندی بە ناوبژیوان مانزانۆ کردووە و گلەیی لە یاریدەدەری ناوبژیوانەکە کردووە.
رافينها غاضب من التحكيم بعد نهاية المباراة 😡pic.twitter.com/iDDBYWigIr
— Insider Barça (@Insiderfcb21) April 5, 2025
هه‌روه‌ها مێدیاكانی ئیسپانیا بڵاویانكردۆته‌وه، رافینیا هەستی بە نادادپەروەری کردووە به‌هۆی زۆری وەستانی یارییەکە و كاتی زۆر به‌فیرۆدراوه، كاتی زیادكراویش كه‌مبووه هه‌روه‌ها بەتایبەتی کە ناوبژیوان کۆتایی بە یارییەکە هێنابوو و رێگەی نەدا بارسێلۆنا لێدانێکی گۆشەی لێبدات.
رۆژنامه‌ی ماركای ئیسپانیش نووسیویه‌تی، رافینیا لە یاری بەرامبەر ریاڵ بێتیس، خەریکبوو لە ناوبژیوان بدات، بەڵام لە راپۆرتی ناوبژیوانی هیچ ئاماژەیەک بە رەفتارەکانی یاریزانەكه نه‌كراوه بۆیه پێناچێت دووچاری هیچ سزایه‌ك ببێته‌وه.
Raphinha no t’enfadis que guanyarem aquesta lliga. pic.twitter.com/eGH1VKD46w
— Lluís Bou Morera (@lluis7bou) April 5, 2025
هه‌روه‌ها هانزی فلیكی راهێنه‌ری بارسێڵۆنا دوای یارییه‌كه گوتی، رافینیا له‌من توڕه‌بوو هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به‌ناوبژیوان نه‌بوو.
بارسێلۆنا نەیتوانی سوود لە شكستی ریال مەدرید وەربگرێت، چونکە لۆس بلانکۆس (1-2 ) بەرامبەر ڤالێنسیا دۆرا.
بارسێلۆنا كۆی خاڵه‌كانی به‌رزكرده‌وه بۆ 67 خاڵ و پێشەنگی ریزبەندەکەی گرتووە و بە چوار خاڵ لە پێش ریال مەدریدی پلەی دووەمە.