ئیسپانیاگرنگترین

ڤینیسیۆس بە رەفتارێکی سەیر هاندەرانی ریاڵ مەدرید توڕە دەکات

Yariga App

یاریگا –

ڤینیسیۆس جونیۆر ئەستێرەی یانەی ریاڵ مەدرید دوای دۆڕانیان به‌رامبه‌ر بەرامبەر ڤالێنسیا لە خولی ئیسپانیا بە ڕەفتارێکی سەیر  هاندەرانی یانەکەی تورە کرد.

لە گەڕی 30ـی لالیگا، ریال مەدرید لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ بەرامبەر ڤالێنسیا (1-2) دووچاری شکست بوو تاکە گۆڵی تیپه‌ مه‌دریدییه‌كه‌ ڤینیسیۆس له‌ گێمی دووه‌می تۆماریکرد، لە گێمی یه‌كه‌میش له‌ خوله‌كی 10 لێدانێكی سزای لەدەستدا.

ڤینیسیۆس دوای ئەوەی گۆڵی 104 خۆی بۆ ریال مه‌درید كرد، ژماره‌ی گۆڵه‌كانی له‌گه‌ڵ رۆناڵدۆ نازاریۆ یه‌كسان كرده‌وه‌ و دوای یارییه‌كه‌ش یاریزانه‌ به‌رازیلیه‌كه‌ له‌ ئەکاونتی ئینستاگرامی ئاهه‌نگێرانه‌كه‌ی ئه‌و گۆڵه‌ی بڵاوكرده‌وه‌، ئه‌مه‌ش هاندەرانی توڕە کرد،یه‌كێك له‌ هانده‌ره‌كانی له‌ كۆمێنت نووسیبووی: ئایا تۆ به‌راستیته‌؟ ئاهەنگگێڕان بە دەستکەوتێك ده‌كه‌یت كه‌ لە یاریگای خۆمان بەرامبەر بە تیپێک دۆرایت کە شەڕی دابەزین دەکات.


ڤینیسیۆس لە هەژماری خۆیدا نووسیویەتی، رۆژێکی تایبەتە، شانازی دەکەم کە بگەمە ژمارەی گۆڵەکانی ئەستێرە دڵخوازەکەم رۆناڵدۆ نازاریۆ هەروەها ببمە ئەو یاریزانه‌ بەڕازیلییەی زۆرترین گۆڵم لە مێژووی ئەم یانەیەدا تۆمارکردووە.

ئاماژەی بەوەشکرد، من لە منداڵیدا هاتوومەتە ئێرە و فێری کردووم چۆن گۆڵ تۆمار بکەم، سوپاس بۆ ئامۆژگارییه‌كانت.

ئەستێرە بەڕازیلییەکە باسی لە یارییەکەی ڤالێنسیا کرد و گوتی: یارییەکی خراپمان كرد، دەزانین دەبێت باشتر بین، بەڵام مەدرید هەرگیز ناكه‌وێت، لە لەندەن ده‌تانبینه‌مه‌وه‌.

بابەتی زیاتر

Back to top button