ئینگلتەراگرنگترین

پریڤیوی یاریی مانچێستەر یونایتد V مانچێستەر سیتی؛ دوا هەواڵ و پێكهاتەی پێشبینیكراو

پێکهاتەی پێشبینیکراو، دوا هەواڵ، ئەوەی پێویستە لەسەر یارییەکە بیزانیت

Yariga App

یاریگا –

ئەمڕۆ لە یاریی لووتكە و لە دێربی مانچێستەردا مانچێستەر یونایتد و مانچێستەر سیتی رووبەڕووی یەک دەبنەوە.

وا بڕیارە ئەمڕۆ یەكشەممە كاتژمێر 18:30 بە كاتی كوردستان مانچێستەر یونایتد لە یاریگای ئۆڵد ترافۆردی تایبەت بە خۆی میوانداری مانچێستەر یونایتد بكات، لە میانی یارییەكانی گەڕی 31ی پرێمەرلیگ.

پڕۆفایلی یاری

پڕۆفایلی یارییەكە لە ئەپڵیكەیشنی یاریگا وەرگیراوە

یاریی رابردوو لە یاریگای ئیتیحاد مانچێستەر یونایتد ریمۆنتادایەكی شێتانەیان لە خولەكەكانی كۆتایدا كرد و بە ئەنجامی دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک یارییەكەیان لە سیتی بردەوە، بڕۆنۆ فێرناندێس لە خولەكی 88و ئاماد دیالۆ لە خولەكی 90 دوو گۆڵەكەی شەیتانە سوورەكانیان كرد.

لەم وەرزەدا مانچێستەر یونایتد بە بارودۆخێكی تەواو سەختدا تێدەپەڕێت بە جۆرێک لە ناوچەی دابەزین نزیكترە وەك لە پێشەوەی ریزبەندییەكە.

لەم وەرزەدا لە 30یارییدا تەنیا دە یارییان بردووەتەوە حەوت یاریی یەكسان بوون و سیازدە یارییش دۆڕاون.

بە كۆكردنەوەی 37 خاڵ لە ریزبەندی سیازدەیەمی پرێمەرلیگ دێن.

مانچێستەر سیتی لەم وەرزەدا لە چامپیۆنزلیگ كراوەتە دەرەوە و لە بردنەوەی نازناوی پرێمەرلیگیش بێهیوا بووە، تەنیا لە جامی یەكێتیی ئینگلتەرا ركابەری دەكات و لە پرێمەرلیگیش هەوڵی گەیشتن بە چامپیۆنزلیگی وەرزی داهاتوو دەدات.

لەم وەرزەی پرێمەرلیگدا لە كۆی 30 یاریی لە 15 یاریی براوە بووە، 6 یاریی یەكسان بووە و نۆ یارییش دۆڕاوە.

بە كۆكردنەوەی 51 خاڵ لە ریزبەندی پێنجەمی پرێمەرلیگ دێت.

هەواڵی پێكانی یاریزانەكان

روبن ئامۆریم بۆ ئەو یارییە لە تواناكانی ئاماد دیالۆ، لیساندرۆ مارتینێز، لوك شۆو، كۆبی مەینو و جۆنی ئیڤانس بێبەش دەبێت.

مانچێستەر سیتی لە یاریی جامی یەكێتیی ئینگلتەرا گورزێكی كوشندەی بە پێكانی ئێرلینگ هالاند بەركەوت.

بە بێ هالاند، ئاكانجی، جۆن ستۆنز، ئاكێ و رۆدری رووبەرووی لێستەر دەبێتەوە.

پێکهاتەی پێشبینیکراوی مانچێستەر یونایتد

ئۆنانا

لێنی یۆرۆ، ماگوایەر، مەزراوی

دۆرگو، ئوگارتی، برۆنۆ، دالۆت

زیركزی، ماونت، گارناچۆ

پێکهاتەی پێشبینیکراوی مانچێستەر سیتی

ئێدەرسن

ئۆ رێلی، نونێس، دیاس، ڤاردیۆڵ

نیكۆ گۆنزالێس، كۆڤاسیچ

ساڤیۆ، فۆدن، دۆكو

مەرمووش

بابەتی زیاتر

Back to top button