ئینگلتەراگرنگترین

پریڤیوی یاریی فولهام V لیڤەرپوول؛ دوا هەواڵ و پێكهاتەی پێشبینیكراو

پێکهاتەی پێشبینیکراو، دوا هەواڵ، ئەوەی پێویستە لەسەر یارییەکە بیزانیت

Yariga App

یاریگا –

ئەمڕۆ لە هەفتەیەكی نوێ و یارییەكی دیكەی پرێمەرلیگ فولهام و لیڤەرپوول رووبەرووی یەک دەبنەوە.

وا بڕیارە ئەمڕۆ یەكشەممە كاتژمێر 16:00 بە كاتی كوردستان فولهام لە یاریگای كراڤن كوتەیجی تایبەت بە خۆی میوانداری لیڤەرپوول بكات، لە میانی یارییەكانی هەفتەی 31ی پرێمەرلیگ.

پڕۆفایلی یاری

پڕۆفایلی یارییەكە لە ئەپڵیكەیشنی یاریگا وەرگیراوە

فولهام لەم وەرزەدا ئاستێكی بەرز پێشكەش دەكات و لە كۆی 30 یاریی دوازدە یاریی بردووەتەوە نۆ یاریی یەكسان بووە و هەمان ژمارەی ێارییش دۆڕاوە.

بە كۆكردنەوەی 45خاڵ لە ریزبەندی دەیەمی پرێمەرلیگ دێت.

لە بەرامبەردا لیڤەرپوول تا دێت لە بردنەوەی نازناوی ئەم وەرزەی پرێمەرلیگ نزیكتر دەبێتەوە و جیاوازی خاڵەكانی لەگەڵ نزیكترین ركابەری یازدە خاڵە.

لەم وەرزەدا رێدز لە 30 یاری 22 یاریی بردووەتەوە و حەوت یاریی یەكسان بووە و یەك یارییش دۆڕاوە.

بە كۆكردنەوەی 73 خاڵ لە پێشەنگی ریزبەندی پرێمەرلیگ دێت.

هەواڵی پێكانی یاریزانەكان

فولهام بە بێ هاری ویڵسن ، ریس نیڵسۆن و تیتی رووبەرووی رێدز دەبێتەوە.

لیڤەرپوول بە بێ ئالێكساندەر ئارنۆڵد و جۆ گۆمێز رووبەرووی فولهام دەبێتەوە.

پێکهاتەی پێشبینیکراوی فولهام

لینۆ

كاستانی، ئاندێرسن، باسێی ،رۆبنسن

بێرگ، لوكیچ

ئاداما، سمیس رۆی ، ئایۆبی

راوول خێمینێز

پێکهاتەی پێشبینیکراوی لیڤەرپوول

ئالیسن

برادلی، كۆناتێ، ڤان دایك، سیمیكاس

گراڤینبێرخ، ماك ئالیستەر

سەڵاح، سۆبۆسلای، خاكپۆ

جۆتا

بابەتی زیاتر

Back to top button