ئه‌ڵمانیاگرنگترین

یەکلاییبووەوە؛ ئەستێرەیەک ماڵئاوایی لە بایرن میونشن دەکات

Yariga App

یاریگا –

تۆماس مولەر، لە کۆتایی ئەم وەرزە ریزەکانی بایرن میونشن جێدەهێڵێت.

میونشن لە بەیاننامەیەکی فەرمیدا رایگەیاند، مولەر و میونشن لەسەر کۆتاییهێنان بە کاروانە 25 ساڵییەکەی ئەستێرە ئەڵمانییەکە رێککەوتن.

مولەری خاوەن 33 نازناو لەگەڵ میونشن، لە هاوینی داهاتوودا ریزەکانی ئێف سی هۆڵیوود جێدەهێڵێت.

تۆماس بەرهەمی ئەکادیمیای میونشنە و لە تەمەنی 10 ساڵییەوە پەیوەندی بەو یانەیەوە کردووە. مولەر بەشێکە لە مێژووی نوێی میونشن و هەموو نازناو و پاڵەوانیەتییەکی لەگەڵ یانە باڤارییەکە بەدەستهێناوە و خاوەنی ریکۆردی زۆرترین بەشدارییە لە مێژووی یانەکە بە 743 یاریی.

مولەر لەگەڵ دەستەی کارگێڕی میونشن رێکەوتووە، لە دوای تەواوبوونی یارییەکانی مۆندیالی یانەکانی داهاتوو، بەیەکجاری واز لە یانەکە دەهێنێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button