ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

تەواو؛ بارسێلۆنا گرێبەستی ئەستێرەیەک نوێدەکاتەوە

بڕیاری کۆتایی دراوە...

Yariga App

یاریگا –

بارسێلۆنا لە نوێکردنەوەی گرێبەستی ڤۆیچێخ چێزنی پۆڵەندی نزیکدەبێتەوە.

رۆژنامەنووسی سکای ئەڵمانیا، فلۆریان پلێتنبێرگ بڵاویکردووەتەوە، بارسێلۆنا بڕیاریداوە گرێبەستی ڤۆیچێخ چێزنی بۆ وەرزێکی دیکە نوێبکاتەوە و گۆڵپارێزە پۆڵەندییەکە تاوەکو هاوینی 2026 لە بارسێلۆنا دەمێنێتەوە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی فلۆریان، هەموو شتێک لەبارەی نوێکردنەوەی گرێبەستی چێزنی ئەرێنییە، هانزی فلیک داوای هێشتنەوەی گۆڵپارێزە 34 ساڵانییەکەی کردووە.

چێزنی لەکۆتایی وەرزی رابردوو بەیەکجاری وازهێنانی لە یاریکردن راگەیاند، بەڵام بەهۆی پێکانی تێر شتیگن، یانە کاتالوونیەکە گرێبەستێکی پێشکەشکرد و گۆڵپارێزەکەی گەڕانەوە لاکێشەی سەوز.

گۆڵپارێزە پۆڵەندییەکە متمانەی هانزی فلیکی بەدەستهێناوە و بووەتە گۆڵپارێزی سەرەکی یانەکە. بە درێسی بارسێلۆنا لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان بەشداریی 18 یاریی کردووە و لە 9 یاریی تۆڕی گۆڵەکەی بەخاوێنی پاراستووە و تاوەکو ئێستا تووشی شکستیش نەبووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button