ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

سڵۆت باسی پەیوەندیکردنی ئارنۆڵد بە ریال مەدرید دەکات

وازیان لێبهێنن

Yariga App

یاریگا –

ئارنە سڵۆت، راهێنەری لیڤەرپوول دووپاتیدەکاتەوە، سەرنجی تەواوی ئالێکساندەر ئارنۆڵد لەسەر گەڕانەوەیە بۆ یارییکردن و یارمەتیدانی لیڤەرپوول بۆ بردنەوەی پرێمەرلیگ.

ریال مەدرید تەواوی هەوڵەکانی بۆ گواستنەوەی ئارنۆڵد چڕکردووەتەوە و لەوانەیە لە مێرکاتۆی هاوینەی داهاتوودا، بەبێ بەرامبەر ئارنۆلد بگوازێتەوە.

ئارنۆڵد بەهۆی پێکان ناتوانێت بەشداری لە یاریی دێربی سبەی مێرسیساید لە بەرامبەر ئێڤەرتن بکات. سڵۆت لە پرێس کۆنفڕانسی بەر لە یارییەکە بەمشێوەیە وەڵامی دەنگۆکانی دایەوە

بەداخەوە ترێنت تووشی پێکانبووە و ناتوانێت یاریی بکات. ئەگەرنا هەمووان حەز دەکەن ترێنت بە ئاست بەرزی لەگەڵ لیڤەرپوول و هەڵبژاردەی ئینگلتەرا ببینن.

ئێستا بە تەواوی سەرنجی لەسەر چاکبوونەوە لە پێکانەکەی داناوە و دەیەوێت بەزووترین کات بگەڕێتەوە یارمەتیمان بدات.

لە ماوەی هەشت مانگی رابردوودا، بەردەوام قسەی جیاواز لەبارەی ترێنت، ڤیرجیڵ و سەڵاح کراوە. بەڵام هەرگیز سەرنجمان لەسەر دەنگۆکان دانەناوە. سەڵاح و ڤیرجیڵ دەیانەوێت یاریی دێربی ببەنەوە و ترێنتیش خەریکی چاکبوونەوەیە لە پێکانەکەی. سەرەڕای فشار و دۆخە جیاوازەکاندا، بەڵام هەرسێ یاریزانەکە ئاستی بەرزیان پێشکەشکردووە.

لەلایەکی دیکەوە، سڵۆت دووپاتیکردەوە، تاوەکو ئێستا بڕیار لەسەر بەشداریکردنی راین خراڤنبێرخ، ئەستێرەی هۆڵەندی لە یاریی دێربی نەدراوە و چاوەڕێی دوا راپۆرتی پزیشکی دەکەن.

بابەتی زیاتر

Back to top button