ئه‌مریکاگرنگترین

یانەیەکی ئەرجەنتینی ئۆفەرێکی سەیر پێشکەشی مێسی دەکات

چاوەکان هەمووی لەسەر مێسییە

Yariga App

یاریگا –

یانەی نیوێڵس ئۆڵد بۆیز-ی ئەرجەنتینی ئۆفەرێکی چاوەڕواننەکراو دەخاتە بەردەمی لیۆنێل مێسی، ئەستێرەی ئینتەر مەیامی.

مێسی سەردەمی منداڵی لەگەڵ یانەکەی بوێنۆس ئایرێس بەسەربردووە، بەر لەوەی لە ساڵی 2000 پەیوەندی بە بارسێلۆنا بکات.

مێسی ئێستا یاریی بۆ ئینتەر مەیامی دەکات و بژاردەی نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی بۆ ساڵێکی دیکەش لە گرێبەستەکەیدا هەیە.

نیوێڵس هەوڵدەدات بەر لەوەی مێسی واز لە یارییکردن بهێنێت، جارێکی دیکە مێسی بە گەڕانەوە بۆ یانەکە رازیبکات.

کریستیان فابیانی، راهێنەری یانە ئەرجەنتینییەکە بە تۆڕی ESPNی راگەیاندووە

هیوادارم مێسی تەنیا بۆ ماوەی چوار مانگ بگەڕێتەوە لای ئێمە، هەر کاتێک بیەوێت، ئێمە ئامادەین. دەتوانێت لەگەڵ ئێڤەر بانێگا) کاری زۆر گەورە لە ماوەی چوار مانگدا بکەن.

مێسی و بانێگا پێشتر لە ئەرجەنتین بەیەکەوە یارییانکردووە و خاوەنی مێدالیای زێڕی ئۆڵێمپیادی 2008ی چینن.

بابەتی زیاتر

Back to top button