ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

لیڤەرپوول و سەڵاح هەموو شتێک یەکلاییدەکەنەوە

ئاماژەی نوێ لەسەر چارەنووسی سەڵاح ئاشکرا دەبن

Yariga App

یاریگا –

تەنیا دوو مانگ بۆ بەسەرچوونی گرێبەستی محەمەد سەڵاح لە لیڤەرپوول ماوە و چاوەکان هەموو لەسەر قەڵەمێکی یانەکەن، تاوەکو واژۆی ئەستێرە میسڕییەکەی پێنوێبکرێتەوە.

بەگوێرەی تۆڕی فووتبۆڵ ئینسایدەر بێت، لیڤەرپوول بەتەواوی کار لەسەر نوێکردنەوەی گرێبەستی سەڵاح دەکات، هەرچەندە گومانی زۆر لەسەر چارەنووسی یاریزانەکە دروستبوون.

تۆڕەکە دووپاتیکردووەتەوە، نوێنەرانی سەڵاح و لیڤەرپوول گفتوگۆی چڕ لەسەر مەرجەکانی مانەوەی سەڵاح دەکەن و بەگوێرەی ئاماژەکان بێت، گفتوگۆکان ئەرێنین.

سەڵاح بەمزووانە دەبێتە 33 ساڵ و سەرەڕای ئەمەش، چەندین یانەی گەورە گرنگیان بە ئەستێرەکە داوە و لیڤەرپوول بەهیچ شێوەیەک نایەوێت بەخۆڕایی دەستبەرداری ببێت.

ئەستێرەی یەکەمی لیڤەرپوول لەم وەرزەدا لە کۆی 43 یاریدا 32 گۆڵی کردووە و خاوەنی 22 پاسی یەکلاییکەرەوەیە.

لیڤەرپوول دەیەوێت گرێبەستی سەڵاح بۆ ماوەیەکی کورت نوێبکاتەوە و دەستکاری مووچەی ئێستای بکات، بەڵام ئاست بەرزی سەڵاح، تەواوی هاوکێشەکەی گۆڕیوە و ئەرکی لیڤەرپوولی قورس کردووە.

سەڵاح نزیکەی 400 یاریی لەگەڵ لیڤەرپوول کردووە و ئێستا بە 243 گۆڵ باشترین سێیەم گۆڵکاری مێژوویی یانەکەیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button