
یاریگا –
ئەمڕۆ لە یاریی گەڕانەوەی جامی شای ئیسپانیا ریال مەدرید لە یاریگای خۆیدا میوانداری ریال سۆسێداد دەكات.
وا بڕیارە ئەمڕۆ سێشەممە كاتژمێر 22:30 بە كاتی كوردستان ریال مەدرید لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆی تایبەت بە خۆی میوانداری ریال سۆسێداد بكات، لە میانی یاریی گەڕانەوەی قۆناخی پێش كۆتایی جامی شای ئیسپانیا.
پڕۆفایلی یاری

یاریی چوون لە یاریگای ئانوێتای تایبەت بە ریال سۆسێداد، ریال مەدرید بە تاكە گۆڵێكی ئیندریک یارییەكەی لە یانەی خاوەن ماڵ بردەوە و هەنگاوێكی گەورەی بۆ یاریی كۆتایی بڕی.
ریال سۆسێداد لە قۆناخی چارەگی كۆتایی لە لە ئۆساسونای بردەوە و لە قۆناخی شازدەش لە رایۆ ڤاییكانۆی بردەوە.
لەم وەرزەی لالیگاشدا لە كۆی 29 یاریی لە یازدە یاریی براوە بووە پێنج یاریی یەكسان بووە و سیازدە یارییش دۆڕاوە.
بە كۆكردنەوەی 38 خاڵ لە ریزبەندی دەیەمی لالیگا دێت.
لە بەرامبەردا ریال مەدرید لە قۆناخی چارەگی كۆتایی لە لێگانێسی بردەوە و لە قۆناخی شازدەش لە سێلتا ڤیگۆی بردەوە.
لەم وەرزەی لالیگاشدا لە كۆی 29 یاریی لە 19 یاریی براوە بووە و شەش یاریی یەكسان بووە و 4 یاریش دۆڕاوە.
بە كۆكردنەوەی 63 خاڵ لە ریزبەندی دووەمی لالیگا دێت.
هەواڵی پێكانی یاریزانەكان
ریال مەدرید بە بێ تیبۆ كۆرتوا، دانی سێبایۆس، فێرلاند مێندی، ئیدێر میلیتاو و دانی كارڤاخال بەرامبەر ریال سۆسێداد یاریی دەكات.
ریال سۆسێداد بە بێ مێندێز، بیكەر، باچیكۆ و زاخاریان رووبەرووی ریال مەدرید دەبێتەوە.
پێکهاتەی پێشبینیکراوی ریال مەدرید
لونین
ڤازكێز، رودیگەر، ئاسێنسیۆ، گارسیا
بێڵینگهام، چوامینی، ڤاڵڤێردی
ڤینیسیۆس، ئێندریک، ئێمباپێ
پێکهاتەی پێشبینیکراوی ریال سۆسیداد
ریمیرۆ
مێیخاس، ئیلوستۆندۆ، ئاگرد، لۆپێز
مێندیز، زوبیمێندی، سوچیك
كوبۆ، ئۆیارزابال ، بارێنیچێیا