ئینگلتەراگرنگترین

پریڤیوی یاریی نۆتینگهام V مانچێستەر یونایتد؛ دوا هەواڵ و پێكهاتەی پێشبینیكراو

پێکهاتەی پێشبینیکراو، دوا هەواڵ، ئەوەی پێویستە لەسەر یارییەکە بیزانیت

Yariga App

یاریگا –

ئەمڕۆ لە یاریی لووتكەی ئەم هەفتەیەی پرێمەرلیگ نۆتینگهام لە یاریگای خۆیدا میوانداری مانچێستەر یونایتد دەكات.

وا بڕیارە ئەمڕۆ سێشەممە كاتژمێر 22:00 بەكاتی كوردستان نۆتینگهام لە یاریگای خۆیدا میوانداری مانچێستەر یونایتد دەكات، لە میانی یارییەكانی گەڕی 30ی پرێمەرلیگ.

پڕۆفایلی یاری

پڕۆفایلی یارییەكە لە ئەپڵیكەیشنی یاریگا وەرگیراوە

نۆتینگهام بە راهێنەرایەتیكردنی نونۆ سانتۆ ئاستێكی بەرز پێشكەش دەكات و كێبڕكێی بەدەستهێنانی بلیتێكی چامپیۆنزلیگی وەرزی داهاتوو دەكات.

لەم وەرزەدا 29 یارییان كردووە لە 16 یاریی براوە بوون، شەش یاریی یەكسان بوون و حەوت یارییش دۆڕاون.

بە كۆكردنەوەی 54خاڵ لە ریزبەندی سێیەمی پرێمەرلیگ دێن و تەنیا چوار خاڵ لە دوای ئارسیناڵی دووەمەوەن.

لە بەرامبەردا مانچێستەر یونایتد وەرزێكی تەواو خراپی هەیە و لە ریزبەندی سیازدەیەمی پرێمەرلیگ دێن.

شەیتانە سوورەكان لە 29 یارییدا 10 یارییان بردووەتەوە، 7 یاریی یەكسان بوون و 12 یارییش دۆڕاون.

بە كۆكردنەوەی 37 خاڵ لە ریزبەندی 13ی پریمەرلیگ دێن.

هەواڵی پێكانی یاریزانەكان

نۆتینگهام لە یاریی هەڵبژاردەكان گورزێكی كوشندەی بەركەوت و گۆڵكار و ئەستێرەی یەكەمی یانەكەی كریس وود تووشی پێكان بوو.

بە بێ وود و كارلۆس میگێل رووبەرووی مانچێستەر یونایتد دەبێتەوە.

لە بەرامبەردا ئامۆریم بە بێ ئاماد دیالۆ، لیساندرۆ مارتینێز، كۆبی مەینوو، ئیڤانز، لوك شۆو بەرامبەر نۆتینگهام یاریی دەكات.

پێکهاتەی پێشبینیکراوی نۆتینگهام

سێڵس

میلینكۆڤیچ، مۆرێلۆ، ویلیامس ، ئاینا

دۆمینیگێز، ئاندیرسن

ئیلانگا، گیبس وایت، هودسن ئۆدۆی

ئاوانی

پێکهاتەی پێشبینیکراوی مانچێستەر یونایتد

ئۆنانا

لێنی یۆرۆ، دی لیخت، ماگوایەر

دۆرگو، ئوگارتی، برۆنۆ، دالۆت

زیركزی، هۆیڵوند، گارناچۆ

بابەتی زیاتر

Back to top button