ئینگلتەراگرنگترین

پریڤیوی یاریی ئارسیناڵ V فولهام؛ دوا هەواڵ و پێكهاتەی پێشبینیكراو

پێکهاتەی پێشبینیکراو، دوا هەواڵ، ئەوەی پێویستە لەسەر یارییەکە بیزانیت

Yariga App

یاریگا –

لە دوای ماوەیەكی زۆر دابڕان ئەمڕۆ یارییەكانی پرێمەرلیگ بە یاریی نێوان ئارسیناڵ و فولهام دەگەڕێتەوە.

وا بڕیارە ئەمڕۆ سێشەممە كاتژمێر 21:45 بە كاتی كوردستان ئارسیناڵ لە یاریگای ئیماراتی تایبەت بە خۆی میوانداری فولهام بكات، لە میانی یارییەكانی گەڕی 30 پرێمەرلیگ.

پڕۆفایلی یارییەكە لە ئەپڵیكەیشنی یاریگا وەرگیراوە

ئارسیناڵ لە كۆتا هەفتەكاندا چەندین خاڵی لەدەستدا و لە ركابەریكردنی لیڤەرپوول بۆ بردنەوەی نازناوی پرێمەرلیگ دووركەوتەوە.

لە كۆی 29 یاریی لە 16 یارییدا براوە بووە، دە یاریی یەكسان بووە و سێ یارییش دۆڕاوە.

بە كۆكردنەوەی 58 خاڵ لە ریزبەندی دووەم دێت و بە جیاوازی پازدە خاڵ لە دوای لیڤەرپوولی پێشەنگەوەیە.

لە بەرامبەردا فولهام لە 29 یاریی 12 یاریی براوە بووە، نۆ یاریی یەكسان بووە و هەشت یارییش دۆڕاوە.

بە كۆكردنەوەی 45 خاڵ لە ریزبەندی هەشتەمی پرێمەرلیگ دێت.

هەواڵی پێكانی یاریزانەكان

ئارسیناڵ بە گەڕانەوەی تواناكانی بوكایۆ ساكا ئەستێرەی یەكەمی یانەكەی هەواڵێكی خۆشی پێگەیشت و بەڵام هێشتا بە بێ كای هاڤێرتز، گابریێل خێسوس، ریكاردۆ كالافیۆری و تۆمیاسو رووبەرووی فولهام دەبێتەوە.

فولهام بە بێ ویڵسن، تیتی و نیڵسن رووبەرووی ئارسیناڵ دەبێتەوە.

پێکهاتەی پێشبینیکراوی ئارسیناڵ

رایا

تیمبێر، سالیبا، گابریێل، لویس سكێڵی

ئۆدیگارد، پارتی، رایس

نوانێری، مارتینێلی، مێرینۆ

پێکهاتەی پێشبینیکراوی فولهام

لینۆ

كاستانی، ئاندێرسن، باسێی ،رۆبنسن

بێرگ، لوكیچ

ویلیان، سمیس رۆی ، ئایۆبی

راوول خێمینێز

بابەتی زیاتر

Back to top button