بازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

ریال مەدرید چاوی لە ئەستێرەی یەکەمی مانچێستەر یونایتدە

Yariga App

یاریگا –

ریال مەدرید لە هەوڵێکی شۆکهێنەردا دەیەوێ ئەستێترەی یەکەمی مانچێستەر یونایتد بگوازێتەوە بۆ سانتیاگۆ بێرنابیۆ.

ریال هەر لەدوای رۆیشتنی تۆنی کرووس و نزیکبوونەوەی لوکا مۆدریچ لە کۆتاییهاتنی گرێبەستەکەی و هەڵکشانی تەمەنیش لەلایەکیترەوە، هەستی بە پێویستییەکی بێچەندوچوون کردووە بۆ پڕکردنەوەی کەلێنەکانی هێڵی ناوەند بە گواستنەوەی سوپەرستارێک.

بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامەی دەیلی ستاری ئینگلیزیی، یانە ئیسپانییەکە چاوی بڕیوەتەوە تواناکانی بڕونۆ فێرناندێش و بە باشترین بژرادەی دەبینێ بۆ سەرکردایەتیکردنی تیمەکە لەو پێگەیە.

سەرچاوەکە ئەوەشی زانیوە کە ریال دەیەوێ لە ئێستاوە شوێنگرەوەی مۆدریچ دیاری بکات تا لە هاوینی داهاتوودا بە کرداریی لەو ناوەڕاستکارە پۆرتوگالیەکە بچنەپێشەوە.

گرێبەستی بڕونۆ لەگەڵ مان یونایتد تا هاوینی 2027 دەخایەنێت، بەڵام وەک دەیلی ستار ئاشکرایکردووە کارگێڕی مەدرید بڕی 90 ملیۆن پاوەندی بۆ گواستنەوەی ئامادەکردووە. ئەوەش رەنگە وا لە یانە ئینگلیزیەکە بکات بیر لە ئۆفەرەکە بکەنەوە ئەگەرچی ئێستا ئەو یاریزانە گرنگترین چەکی بەردەست روبن ئامۆریمە بۆ سەرکردایەتیکردنی ئەو تیمە لاوەی بڕیارە راهێنەرە پۆرتوگالییەکە بونیاتی بنێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button