
یاریگا –
چابی ئاڵۆنسۆ سەبارەت بە داهاتووی خۆی بەرپرسانەی بایەر لیڤەرکۆزنی ئاگەدارکردووەتەوە.
ئەنجامە نابەدڵەکانی ئەم وەرزەی ریال مەدرید هێندەیتر دەنگۆی کارلۆ ئانچێلۆتی و هێنانی چابی ئاڵۆنسۆی بۆ یانە ئیسپانییەکە بەهێزترکرد. بە ئاستێک، تەنانەت هاوینی داهاتوو وەک وێستگەیەكی نوێی ئاڵۆنسۆ دەبینرا ئەم جارە وەک راهێنەری شاهانەکان کە ماوەیەکی زۆر یاریزانێکی گرنگیان بوو.
بەگوێرەی دوایین زانیاریی کە پێگەی Goalی ئینگلیزی بڵاویکردووەتەوە، سیمۆن رۆڵفێسی بەڕێوەبەری لیڤەرکۆزن راگەیاندووە کە چابی پێی وتوون لە یانەکەیان دەمێنێتەوە.
🚨 Bayer Leverkusen sporting director Simon Rolfes says Xabi Alonso has told the club he is STAYING with them, despite being linked with Real Madrid.
(Source @Goal) pic.twitter.com/fUYXdfAswW
— Transfer News Live (@DeadlineDayLive) March 31, 2025
بە بڵاوبوونەوەی ئەو زانیارییە، بەربژێرێکی بەهێزی پسۆتی داهاتوو بۆ راهێنەرایەتیکردنی ریال لە لیستەکە لادەبرێت. لە ئێستاوە. زینەدین زیدان هێشتا وەک ئەگەرێکی کراوە هیوای گەورەی هاندەرانی مێرێنگیە ئەگەرچی ئەفسانە فەڕەنسییەکە چەند جارێک رایگەیاندبوو کە دەیەوێ پشووەکەی درێژتر بکاتەوە دوای چەند وەرزێکی ئەفسووناویی لە کارکردن لەگەڵ ریال.