ئینگلتەراگرنگترین

فەرمی؛ ئەم وەرزە بۆ ئێرلینگ هالاند کۆتایی هات

Yariga App

یاریگا –

مانچێستەر سیتی بەهۆی پێکانێکی سەخت ئەستێرەی یەکەمی تیپەکەی لەدەستدا و تاوەکو هاوین ناگەڕێتەوە.

ئێرلینگ هالاند بەهۆی ئازارەوە، یاریی قۆناخی چارەکی کۆتایی جامی FA بەرامبەر بۆرنمس تەواونەکرد و یارییەکەی جێهێشت.

هێرشبەرە نەرویجییەکە، دوای تێپەڕبوونی 60 خوولەک، بەهۆی هەستکردن بە ئازاری پاژنە پێ، یارییەکەی جێهێشت و عومەر مەرمووش شوێنیگترەوە.

لە دوای یارییەکە هالاند بە دارشەقە و ئامرازی پاراستنی پێ بیندرا، ئەمەش مەترسییەکانی سەر قورسی پێکانەکەی زیادکرد.

ماڵپەڕی فەرمی مانچێستەر سیتی بڵاویکردووەتەوە، ئەمڕۆ دووشەممە پشکنینی پزیشکی سەرەتایی بۆ هالاند کراوە، دەرکەوتووە لە پاژنەی پێی تووشی پێکان بووە، پێشبینی دەکرێت بۆ یارییەکانی جامی جیهانی یانەکان بگەڕێتەوە.

مانچێستەر سیتی لەم وەرزە 9 یاریی پرێمەرلیگ ماوە و لە جامی یەکێتی ئینگڵتەڕاش گەیشتووەتە قۆناخی پێشکۆتایی، پێشبینی دەکرێت هالاند بەشداریی هیچ یارییەکیان نەکات.

بەڵام سیتزین گەشبینە گۆڵکارەکەی بۆ جامی جیهانی یانەکان ئامادەبێت، کە لە مانگی شەشی ئەمساڵ لە ئەمریکا بەڕێوەدەچێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button