
یاریگا –
رافینیای یاریزانی باڵی چەپ لە بارسێلۆنا گرنگترین یاریزانی تیمەکەی دەستنیشان دەکات.
لە نوێترین چاوپێکەوتندا کە بەشێکی زۆری سەرچاوە مێدیاییەکان بایەخیان پێداوە، رافینیا بەبێ ئاوڕدانەوە لە داتا و ژمارەکانی گۆڵ و ئەسێست وەسفێکی کەم وێنەی پێدری کرد و بە گرنگترین یاریزانی یانەکەی زانی و وتی
بە لای منەوە، پێدری گرنگترین یاریزانە لە یانەکەماندا. پێموایە ئەو دڵی تیمەکەمانە. هەموو تۆپەکان دەبێ لە رێگەی ئەوەوە گوزەر بکەن. کە پێدری لەنێو یاریگادا نەبێ، ئەوا وەک وایە یارییەکەمان لە شتێکی کەم بێت.
ئەو وتانەی ئەستێرە بەڕازلیەکە لەکاتێکدایە خودی خۆی بەهۆی ئاست و ئەنجامە نایابەکانیەوە لەپشت سەرکەوتنە گەورەکانی بارسایە و تەنانەت وەک پاڵێوراوێکی گەورەی بردنەوەی باڵۆندۆر دەبینرێت.
پێدری ئەستێرەی هێڵی ناوەندی کاتالوونییەکان لەم وەرزە لە 44 یاریی سەرجەم پاڵەوانێتیەکاندا خاوەنی 5 گۆڵ و 7 ئەسێستە، بەڵام رای زۆرێک لە یاریزانەکانی دیکەی بارسا نزیکە لە هەمان رای رافینیا بەوەی ئەو ناوەراستکارە ئیسپانییە لەنێو یاریگادا ئاراستەکردنی تیمەکەی هانزی فلیکی لە دەستە.
✨ Raphinha: “Pedri doesn’t have many assists, he doesn’t have a lot of goals… but for me, he’s the most important player on our team”.
“I think Pedri is the heart of the team”. pic.twitter.com/YLJoJDCryd
— Fabrizio Romano (@FabrizioRomano) March 31, 2025