
یاریگا –
نۆڤاک جۆکۆڤیچ بۆ یەکەمجار باسی دانیشتنە تایبەتەکەی لەگەڵ خێزانی لیۆنێل مێسی دەکات.
مێسی لەگەڵ ئانتۆنێلا رۆکوزۆی هاوژینی و هەرسێ منداڵەکەی ئامادەی یاریی قۆناخی پێشکۆتایی پاڵەوانیەتی مەیامی لە نێوان جۆکۆڤیچ و گریگۆر دیمیترۆڤ بوون.
جۆکۆڤیچ یارییەکەی بە دوو سێتی بێ بەرامبەر بردەوە و سەرەڕای گەیشتنی بە یاریی کۆتایی، بەڵام بە جەیکوب مێنیسیک دۆڕا.
مێسی و خێزانەکەی پاڵپشتی جۆکۆڤیچییان دەکرد، دوای تەواوبوونی یارییەکەش، ئەستێرە سڕبییەکە لە شوێنێکی تایبەتی یاریگاکە لەگەڵ مێسی و خێزانەکەی دانیشت.
جۆکۆڤیچ لەبارەی دانیشتنەکەی لەگەڵ مێسی و خێزانەکەی ئاشکرای دەکات، یەکێک لە کوڕانی مێسی بە تۆنێکی جیاواز، داوای لێکردووە ریکۆردی رۆجێر فێدرێر بشکێنێت و ببێتە بەتەمەنترین پاڵەوانی ماستەرز، بەڵام نەیتوانی ریکۆردەکە بشکێنێت.
لەدوای یارییەکە مێسی هاتە لام و هەندێک قسەمان کرد و دیاریمان گۆڕیەوە، بەڕاستی شەڕەفێکی زۆر گەورەبوو بۆ من، چونکە مێسی وەرزشوانێکی گەورەیە، نەک تەنیا لە تۆپی پێ، بەڵکو کاریگەری لەسەر تەواوی وەرزشەکانی دیکەش هەیە. یەکێک لە کوڕانی مێسی هەڵسەنگاندنی یارییەکەی بۆ کردم و هەشتی لە 10 پێدام، دواتر بە دەموچاوێکی پڕ لە جیدییەت پێی گوتم، دەبێ بۆ یاریی داهاتوو 10 لە 10 بهێنیت.
View this post on Instagram