ئاسیائینگلتەراگرنگترین

بۆ یەکەمجار لە مێژوودا؛ ئارسیناڵ و تۆتنهام دێربی باکووری لەندەن لە دەرەوەی بەریتانیا دەکەن

ساتێکی مێژووییە

Yariga App

یاریگا –

ئارسیناڵ و تۆتنهام بۆ یەکەمجار لە مێژوودا یاریی دێربی باکووری لەندەن لە دەرەوەی بەریتانیا دەکەن.

بڕیارە لە 31ی یۆلیۆ/تەمووزی داهاتوو، هەردوو یانەکە لە یاریگای کای تاک لە هۆنگ کۆنگ رووبەڕووی یەکترببنەوە.

تۆتنهام یەکێکە لەو یانانەی زۆربەی ئامادەکارییەکانی وەرز لە ئاسیا دەکات، ساڵی رابردوو لە کۆریای باشوور و ژاپۆن بوو، کەچی ئارسیناڵ ئامادەکاری وەرزی لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا کرد، لەوەتەی ساڵی 2012ەوە، دەبێتە یەکەم گەشتی ئارسیناڵ بۆ هۆنگ کۆنگ.

لەلایەکی دیکەوە، لیڤەرپوول لە 26ی یۆلیۆ/تەمووز لە یاریگای کای تاک لە جامی ستاندارد چارتێرد لە هۆنگ کۆنگ، رووبەڕووی ئەیسی میلان دەبێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button