
یاریگا –
لیڤەرپوول خشتەی هاوینەی ئامادەکاری وەرزی نوێی ئاشکراکرد.
لیڤەرپوول چەند یارییەکی دۆستانە لە هۆنگ کۆنگ و ژاپۆن دەکات و دواتر رکابەرییەکانی پرێمەرلیگ دەستپێدەکات.
یانە ئینگلیزییەکە لە 26ی یۆلیۆ/تەمووز لە یاریگای کای تاک لە جامی ستاندارد چارتێرد لە هۆنگ کۆنگ، رووبەڕووی ئەیسی میلان دەبێتەوە.
ئەمساڵ 20 ساڵ بەسەر یارییە کۆتایی مێژووییەکی ئیستانبووڵی نێوان هەردوو یانەکە دەچێت.
دوای یارییەکەی هۆنگ کۆنگ، لیڤەرپوول گەشتی ژاپۆن دەکات، بەڵام هێشتا وردەکارییەکان یەکلایینەکراونەتەوە.
دیسێمبەر/کانوونی یەکەمی رابردوو لیڤەرپوول گرێبەستێکی بازرگانی دەیان ملیۆن پاوەندی لەگەڵ کۆمپانیای ژاپۆن ئێر واژۆکرد و بووە سپۆنسەری سەرەکی هێڵە ئاسمانییەکە.
لیڤەرپوول لە ساڵی 2005ەوە لە ژاپۆن یاریی نەکردووە، ئەمەش دوای بەشداریکردنی لە مۆندیالی یانەکان و دۆڕانی یاریی کۆتایی بە ساو پاولۆ بەڕازیلی لە یاریگای یۆکۆهاما.
لیڤەرپوول هاوینی ساڵی 2017 دواجار سەردانی هۆنگ کۆنگی کرد و لە جامی پرێمەرلیگی ئاسیا، بەرامبەر یانەکانی لێستەر سیتی و کریستال پاڵاس یارییکرد.
هاوینی رابردوو لیڤەرپوول ئامادەکاری وەرزی نوێی لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا کرد و یاریی لە شارەکانی پیسبڕۆ، فیلادێلفیا و کۆڵومبیا لە کاڕۆلاینای باشوور کرد.