ئارسیناڵ خۆی بۆ گواستنەوەی هێرشبەرێکی ئاست بەرز یەکلاییکردووەتەوە
چەند بژاردەیەک لە بەردەم بەڕێوەبەری نوێی وەرزشی یانەکەدایە

یاریگا –
ئارسیناڵ خۆی بۆ گواستنەوەی ئەسثێرەیەکی سویدی تەواو یەکلاییکردووەتەوە و دەیەوێت بۆ وەرزی داهاتوو کێشەکانی هێڵی هێرشبەری چارەسەر بکات.
تۆڕی ئاتلێتیک بڵاویکردووەتەوە، ئارسیناڵ خەریکە هەوڵەکانی بۆ گواستنەوەی ڤیکتۆر یۆکێرێش، هێرشبەری سپۆڕتینگ لیسبۆن دەستپێدەکات.
ئاندرێیا بێرتی، بەڕێوەبەری وەرزشی نوێی ئارسیناڵ، زۆر بە تواناکانی یۆکێرێش سەرسامە و پێی وایە لەڕووی بەها و ئاستیشەوە، بژاردەیەکی باشترە لە ئالێکساندەر ئیزاک، هێرشبەری نیوکاسڵ یونایتد.
یۆکێرێش لە 92 یارییدا 85 گۆڵی بۆ سپۆڕتینگ کردووە و ئێستا ئامانجی سەرەکی ئارسیناڵە. ئەستێرە سویدییەکە گرێبەستی لە هاوینی ساڵی 2028 لە سپۆڕتینگ بەسەردەچێت و بەهای گواستنەوەشی لە 80 ملیۆن یۆرۆ کەمترنابێت.
ئەستێرەکەی سپۆڕتینگ لە پێنج یاریی رابردوودا، هەشت گۆڵی لە خولی پۆرتوگالی کردووە. کۆی گۆڵەکانی لەم وەرزەدا گەیاندووەتە 30 لە تەنیا 26 یاریدا، هەروەها شەش گۆڵی لە کۆی هەشت یاریی چامپیۆنزلیگیش کردووە.
سپۆڕتینگ پێشەنگی خولی پۆرتوگالە و لە قۆناخی پێشکۆتایی جامی پۆرتوگال رووبەڕووی ریۆ ئاڤێ دەبێتەوە، کەچی ئارسیناڵ لە ناوەڕاستی ئەم هەفتەیە لە یاریی دێربی بچووکی لەندەن بەرامبەر فولهام یاریی دەکات.