ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌سعوودیەگرنگترین

دوایین پەرەسەندن؛ ڤینیسیۆس جونیۆر پەیوەندی بە کام یانەی سعوودییەوە دەکات؟

پێگەی فیچاخێس زانیاری نوێ بڵاودەکاتەوە

Yariga App

یاریگا –

دوو یانەی گەورەی سعوودیە ئامادەن گرێبەست لەگەڵ ڤینیسیۆس جونیۆر، ئەستێرەی ریال مەدرید واژۆ بکەن.

لە دوو مێرکاتۆی رابردوودا، ناوی ڤینیسیۆس زۆر بە یانەکانی سعوودیە دەبەسترێتەوە، تەنانەت ریال مەدرید ئۆفەرێکی فەرمیشی بۆ گواستنەوەی ئەستێرە بەڕازیلییەکە رەتکردووەتەوە.

پێشتر رۆژنامەی مارکا بڵاویکردبووەوە، ڤینیسیۆس دووجار لەگەڵ بەرپرسانی باڵای سعوودیە کۆبووەتەوە. یەکەم کۆبوونەوەیان لەڕێگەی پەیوەندیی ڤیدیۆیی بووە و جاری دووەمیش راستەوخۆ کۆبوونەتەوە.

بەرپرسانی سعوودیە بڕی یەک ملیار یۆرۆیان وەکو مووچەی پێنج ساڵ بۆ ڤینیسیۆس ئامادەکردووە، واتە ساڵانە مووچەی 200 ملیۆن یۆرۆ دەبێت.

گرێبەستی ئێستای ڤینی لە هاوینی ساڵی 2027 بەسەردەچێت و مەرجی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەشی یەک ملیار یۆرۆیە.

پێگەی فیچاخێس بڵاویکردووەتەوە، یانەکانی نەسڕ و ئەهلی بە هەموو شێوەیەک هەوڵ بۆ گواستنەوەی ڤینیسیۆس دەدەن و تەنیا ئەوان لە کێبڕکێیەکەدان.

هەرچەندە گفتوگۆکانی مانەوەی ڤینی لە ریال مەدرید دەستیانپێکردووە، بەڵام هیچ بەرەوپێشچوونێکی ئەوتۆ لە پڕۆسەکەدا رووینەداوە.

ڤینیسیۆس لەم وەرزەدا بەشداری لە 29 گۆڵی سەرجەم پاڵەوانیەتییەکان لەگەڵ ریال مەدرید کردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button