ئه‌ڵمانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

یاریدەدەری پێشووی توخێل بووە راهێنەری یانەیەکی ئەڵمانیا

پێشتر یاریزانی هەڵبژاردەی هەنگاریا بووە

Yariga App

یاریگا –

یاریدەدەری پێشووی تۆماس توخێل وەکو راهێنەری نوێی لایپزیگ دەستنیشانکرا، ئەمەش دوای لەکاردوورخستنەوەی مارکۆ رۆز.

دوای دۆڕانی ئەم هەفتەیەی لایپزیگ بەرامبەر بۆڕووسیا مۆنشنگلادباخ، دەستەی کارگێڕی یانەکە بڕیاری دوورخستنەوەی رۆزیاندا. یانەکەی رۆژهەڵاتی ئەڵمانیا تەنیا یەک یاریی لە شەش یاریی رابردوو بردووەتەوە.

زۆڵت لۆف، لە ساڵی 2015 وەکو یاریدەدەری راهێنەر لە یانەی رێد بوڵ سالزبورگی نەمسایی کاروانەکەی دەستپێکرد، بەڵام دوای دەست لەکارکێشانەوەی راڵف رانگنیک، یانەکەی جێهێشت و لە ساڵی 2018 لە پاریس سانجێرمان بووە یاریدەدەری توخێل.

لۆف لە یانەکانی چێڵسی و بایرن میونشنیش لەگەڵ توخێل کارییکردووە، بەڵام دوای وەرگرتنی پۆستی راهێنەرایەتی هەڵبژاردەی ئینگلتەرا، لۆف لە توخێل جوودابووەوە.

زۆڵت لۆف هەر زوو دەست بەکارەکانی دەکات و چوارشەممە لە جامی ئەڵمانیا رووبەڕووی شتوتگارت دەبێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button