ئینگلتەراگرنگترین

ئەم وەرزە بۆ هالاند کۆتاییهات؟

مەترسیی جیدی لەسەر جۆری پێکانەکەی هەیە

Yariga App

یاریگا –

گومان و مەترسییەکان لەسەر قورسی پێکانەکەی ئێرلینگ هالاند، ئەستێرەی مانچێستەر سیتی زیادبوون.

هێرشبەری نەرویجی بەهۆی ئازارەوە، یاریی قۆناخی چارەکی کۆتایی جامی FA بەرامبەر بۆرنمس تەواونەکرد و یارییەکەی جێهێشت.

هالاند دوای تێپەڕبوونی 60 خوولەک، بەهۆی هەستکردن بە ئازاری پاژنە پێ، یارییەکەی جێهێشت و عومەر مەرمووش شوێنیگترەوە.

لە دوای یارییەکە هالاند بە دارشەقە و ئامرازی پاراستنی پێ بیندرا، ئەمەش مەترسییەکانی سەر قورسی پێکانەکەی زیادکرد.

تاوەکو ئێستا مانچێستەر سیتی هیچ روونکردنەوەیەکی فەرمی لەسەر دۆخی هالاند بڵاونەکردووەتەوە.

مانچێستەر سیتی چوارشەممە لە پرێمەرلیگ رووبەڕووی لێستەر سیتی دەبێتەوە، یەکشەممەش یاریی دێربی بەرامبەر مانچێستەر یونایتد لە ئۆڵدترافۆرد دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button