
یاریگا –
یانەی لایپزیگی ئەڵمانی ماركۆ رۆزی لە پۆستی راهێنەرایەتیكردنی یانەكەی دوورخرایەوە.
ماركۆ رۆز لە گواستنەوەكانی هاوینی 2022 پۆستی راهێنەرایەتیكردنی لایپزیگی وەرگرت.
كەمێک پێش ئێستا هەژماری فەرمی لایپزیگ لە پلاتفۆرمی ئێكس لە بەیاننامەیەكی فەرمیدا دوورخستنەوەی راهێنەرە ئەڵمانییەكەی دوورخستەوە.
لە بەیاننامەكەی لایپزیگدا هاتووە:
ئەمڕۆ یەكشەممە، لایپزیگ دوورخستنەوەی ماركۆ رۆزی لە پۆستی راهێنەرایەتیكردنی یانەكەی راگەیاند، هەروەها جگە لە راهێنەرەكە یاریدەدەرەكانیشی دوورخراونەتەوە.
بەمزوانە یانەكە راهێنەری نوێ تاوەكو كۆتایی وەرز رادەگەیەنێت.
لایپزیگ لەم وەرزەدا بە كۆكردنەوەی 42 خاڵ لە ریزبەندی شەشەمی بۆندسلیگا دێت.