
یاریگا –
ئەمڕۆ لە یاریی لووتكەی هەفتەی 30 سێریا ئەی ناپۆلی لە یاریگای خۆی میوانداری ئەیسی میلان دەكات.
وا بڕیارە ئەمڕۆ شەممە كاتژمێر 21:45 بە كاتی كوردستان ناپۆلی لە یاریگای مارادۆنا میوانداری ئەیسی میلان بكات، لە میانی یارییەكانی گەڕی 30سێریا ئەی.
پڕۆفایلی یاری

ناپۆلی لەم وەرزەی سێریا ئەی ئاستێكی بەرز پێشكەش دەكات و ركابەری بردنەوەی نازناوی سێریا ئەی دەكات.
تیمەكەی ئانتۆنیۆ كۆنتی لەم وەرزەدا 29 یاریی كردووە و لە 18 یاریی براوە بووە حەوت یاریی یەكسان بووە و چوار یارییش دۆڕاوە.
بە كۆكردنەوەی 61 خاڵ لە ریزبەندی دووەمی سێریا ئەی دێت.
لە بەرامبەردا ئەیسی میلان وەرزێكی خراپی هەبووە و لە ریزبەندی نۆیەمی سێریا ئەی دێت.
لەم وەرزەدا لە كۆی 29 یاریی 13 یاریی بردووەتەوە هەشت یاریی یەكسان بووە و هەشت یارییش دۆڕاوە.
بە كۆكردنەوەی 47 خاڵ لە ریزبەندی نۆیەمی سێریا ئەی دێت.
هەواڵی پێكانی یاریزانەكان
ناپۆلی بە بێ نیكیتا كۆنتینی رووبەرووی ئەیسی میلان دەبێتەوە.
میلان بە بێ یونس موسا و ئێمیرسۆن بەرامبەر ناپۆلی یاریی دەكات.
پێکهاتەی پێشبینیکراوی ناپۆلی
مێرێت
دی لۆرێنزۆ، رەحمانی، بۆونگێرنۆ
پۆلیتانۆ، بیڵینگ، لۆبۆتكا، مەكتۆمینای ، سپینازۆلا
راسپادۆری، لوكاكو
پێکهاتەی پێشبینیکراوی ئەیسی میلان
ماینان
وۆڵكەر، تیاو، گابیا، تیۆ
بۆندۆ، فۆفانا
پۆلیسێچ، ریندەرز، لیاو
ئەبراهام