ئیسپانیاگرنگترین

پریڤیوی یاریی بارسێلۆنا V جیڕۆنا؛ دوا هەواڵ و پێكهاتەی پێشبینیكراو

Yariga App

یاریگا –

ئەمڕۆ لە یارییەكی دیكەی گەڕی 29ی لالیگا بارسێلۆنا لە یاریگای خۆیدامیوانداری جیرۆنا دەكات.

وا بڕیارە ئەمڕۆ یەكشەممە كاتژمێر 17:15 بە كاتی كوردستان بارسێلۆنا لە یاریگای مۆنجویكی تایبەت بە خۆی میوانداری جیڕۆنا بكات، لە میانی یارییەكانی گەڕی 29ی لالیگای ئیسپانیا.

پڕۆفایلی یاری

پڕۆفایلی یارییەكە لە ئەپڵیكەیشنی یاریگا وەرگیراوە

بارسێلۆنا لەم وەرزەدا ركابەری سەرجەم نازناوەكان دەكات و لە لالیگای ئیسپانیا لە پێشەنگی ریزبەندی دێت و لە قۆناخی چارەگی كۆتایی چامپیۆنزلیگ دێت و لە پێشكۆتایی جامی شای ئیسپانیایە.

لەم وەرزەدا لە 28 یاریی 20 یاریی براوە بووە، سێ یاریی یەكسان بووە و پێنج یارییش دۆڕاوە.

بە كۆكردنەوەی 63 خاڵ لە ریزبەندی دووەمی لالیگای ئیسپانیا دێت.

جیڕۆناش لەم وەرزەدا 28 یاریی كردووە و لە نۆ یاریی براوە بووە حەوت یاریی یەكسان بووە و 12 یارییش دۆڕاوە.

بە كۆكردنەوەی 34 خاڵ لە ریزبەندی سیازدەی لالیگا دێت.

هەواڵی پێكانی یاریزانەكان

بارسێلۆنا بە بێ مارك كاسادۆ، دانی ئۆلمۆ، تێر شتیگن، مارك بێرناڵ و كریستێنسن رووبەرووی جیڕۆنا دەبێتەوە.

جیرۆنا بە بێ ڤان دی ڤیك، براین گیل و ئیڤان مارتن رووبەرووی  بارسێلۆنا دەبێتەوە.

پێکهاتەی پێشبینیکراوی بارسێلۆنا

چێزنی

كۆندێ، مارتینێز، كوبارسی، بالدێ

دی یۆنگ، پێدری

یامال، فێرمین، رافینیا

لیڤاندۆڤسكی

پێکهاتەی پێشبینیكراوی جیڕۆنا

گازانیا

میگێل، كرایچی، لۆپێز، ئارناو

هێرێرا، ئۆریۆل رۆمیۆ، ئیڤان مارتین

دانجوما، تسیگانكۆف، ستوانی

بابەتی زیاتر

Back to top button