
یاریگا –
تەنها دوای 24 کاتژمێر لە دوورستنەوەی دۆریڤاڵ جونیۆر لە پۆستی راهێنەرایەتیکردنی هەڵبژاردەکە، ناوی یەکێک لە بەربژێرەکان بۆ سەرپەرشتیکردنی بەڕازیل دەرکەوتووە.
یەکێتی تۆپی ئەو وڵاتە بەهۆی ئەنجامە خراپەکانەوە بەتایبەت دوای شکستە قورسەکەیان 4-1 لەسەردەستی ئەرجەنتین، دۆریڤاڵی دوورخستەوە. هەرزووش ناوی دوو بەربژێری دیکە لەپاڵ کارلۆ ئانچێلۆتی هاتە نێو مێدیاکانەوە. کە ئەوانیش کارلۆ فێلیپی لیوسی یاریزانی پێشووی بەڕازیل و راهێنەری ئێستای فلامینگۆ و خۆرخێ خیسوسی راهێنەری ئێستای هیلالە.
بەگوێرەی زانیارییەکانی فابریزۆ رۆمانۆ کە ئەمڕۆ بڵاویکردووەتەوە، خۆرخێ خیسوس رۆشنایی سەوزی بۆ وەرگرتنی پۆستەکەی هەڵکردووە.
وەک رۆمانۆ نووسیویەتی، راهێنەرە پۆرتوگالییەکە بەشێوەیەکی سەرەتایی ئامادەبوونی خۆی پیشانداوە بۆ بوون بە راهێنەری بەڕازیل لەدوای کۆتایی هاتنی وەرزەکە لەگەڵ هیلال.
رۆمانۆ ئەوەشی زانیوە، کە ئێستا بڕیارەکە لەسەر یەکێتی تۆپی پێی بەڕازیل وەستاوە بۆ قبووڵکردنی خیسوس. ئەوە لەکاتێکدایە دڵنیابوونەتەوە لەوەی کا تا پێش کۆتایی مانگی یۆلیۆی داهاتوو ئامادەنابێت بۆ گفتوگۆکردن لەسەر وەرگرتن پۆستەکە.
🚨🇧🇷 Jorge Jesus has given his initial availability to become new Brazil head coach, after the end of the season with Al Hilal.
Decision now up to the Brazilian Federation as dream target Carlo Ancelotti surely won’t be available before end of July. pic.twitter.com/122t3HfTbw
— Fabrizio Romano (@FabrizioRomano) March 29, 2025