
یاریگا –
لەگەڵ ئەوەی لە کاتژمێرەکانی رابردوودا دەنگۆی پەیوەندیکردنی بە ئینتەر مەیامیەوە رەتکرایەوە، ئێستا دەنگوباس گەرمە کە کریستیانۆ رۆناڵدۆ دەرفەتی گەورەی بۆ هاتووەتەپێشەوە بۆ بەشداریکردن لە جامی جیهانی یانەکان.
دوایین زانیاریی لەسەر پێکەوە یارییکردنی رۆناڵدۆ و مێسی لە یانەیەکدا – Yariga
دۆن ئەم وەرزەش بەردەوامە لە پیشاندانی توانا گۆڵکارییەکانی لەگەڵ یانەی نەسڕ، بەجۆرێک لە 28 یارییدا توانیویەتی 33 گۆڵیان بۆ تۆماربکات. بەڵام راستییەک هەیە، گرێبەستی ئەفسانە پۆرتوگالییەکە لەگەڵ یانەکەی لەم هاوینەی دێت بەسەردەچێت.
بەپێی زانیاریی لە سەرچاوە عەرەبییەکان کە مێدیا جیهانییەکانیش لەنێویاندا ESPN بایەخی پێداوە، هەریەکە لە مانچێستەر سیتی و چێڵسی کە دوو نوێنەری خولی ئینگلیزین لە مۆندیالی یانەکان لە هاوین، دەنگۆ هەیە بۆ ماوەی تەنها یەک مانگ سوود لە توانا و ئەزموونەکانی کریستیانۆ وەربگرن و بیگوازنەوە ریزەکانیان.
بڵاوبوونەوەی ئەو زانیارییە لەکاتێکدایە، لە نوێترین گۆڕنکارییدا کە فیفا رایگەیاند، یانەکانی ئینگلتەرا بەشدار لە جامی جیهانی دەرگایەکی نوێی بازاڕی گواستنەوەیان بۆ دەکرێتەوە کە 1ی یۆنیۆ دەستپێدەکات و لە 10ی هەمان مانگ دادەخرێت. ئەوەش بۆ ئەوەی ئەو یانانە بتوانن ریزەکانیان بۆ پاڵەوانێیتیەکە رێکبخنەوە.
بۆیەکەمجار لە مێژوودا هاوینی داهاتوو لە پرێمەرلیگ دوو مێرکاتۆی هاوینە دەبێت – Yariga
هێشتا دیار نییە وەڵامی رۆناڵدۆ بۆ ئەم دەنگوباسە چی دەبێت، بەوپێیەی هێشتا قسەی یەکلاکەرەوە نەکراوە بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ نەسڕ.
بە راستوەرگەڕانی هەواڵەکە، ئەوا هەوادارانی تۆپی پێ جارێکیتر کێبڕکێکردنی دووانەی ئەفسانەیی لیۆنێل مێسی و کریستیان رۆناڵدۆ لەسەر نازناوێکی جیهانی دەبیننەوە.