ریال لەپێناو ئەستێرەکەی بۆرنمۆس ئامادەیە یاریزانێکی قەڵاکەی بکاتە قوربانیی

یاریگا –
ریال مەدرید جیدیە لە گواستنەوەی ئەستێرەیەکی بۆرنمۆس و ئامادەیە لەپێناویشیدا یاریزانێکی قەڵاکەی بکاتە قوربانیی.
ریال ماوەیەکە چاودێری دین هیوسنی ئیسپانیی دەکات و ئەو بەرگریکارەش ئاگەداریی خۆی لەمەڕ گرنگیپێدانی ریال دەربڕیوە.
دین هیوسن جارێکی دیکە ریال مەدرید ئاگاداردەکاتەوە – Yariga
هیوسن لە هاوینی رابردوودا بەبڕی 15.2 ملیۆن پاوەند لە یوڤێنتوسی ئیتاڵیەوە پەیوەندی بە یانە ئینگلیزیەکەوە کرد. ئێستا یەکێکە لە رەگەزە سەرەکییەکانی ئاندۆنی ئیراولای راهێنەر. بەهۆی ئاستە بەرزەکەشیەوە بانگهێشتی هەڵبژاردەی ئیسپانیاش کرا بۆ دوو یاریی رابردوویان بەرامبەر هۆڵەندا لە چارەکی کۆتایی نەیشنزلیگ.
بەگوێرەی زانیارییەکانی Cadena SERی ئیسپانیی، ریال ئامادەیە یان ئاردا گولەر یاخود ئێندریک فێلیپی بەخواستن بنێرێتە ریزەکانی بۆرنمۆس وەک بەشێک لە رێککەوتن لەگەڵ ئەو یانەیە بۆ گواستنەوەی هیوسن بۆ سانتیاگۆ بێرنابیۆ.
ئەم پێشهاتانە لای ئیراولای راهێنەری بۆرنمۆسیش جێی قسە لەسەرکردن بووە و لە نوێترین لێدوانیدا کە پرسیاری لەبارەی گرنگیپێدانی ریال مەدریدەوە لێکرا، راهێنەرە ئیسپانییەکە وتی
ئێمە بەو هەواڵە سەرمان سووڕنەما، ئەو بەدرێژایی ئەم وەرزە زۆر جێگیر و زۆریش باش یارییکردووە. لە ماوەی وەرزەکەشدا بەردەوام گەشەی کردووە. رووبەڕووی چەندین هێرشبەری قورس بووەتەوە، ئێمە خۆمان دەزانین یاریزانێکی زۆر باشمان هەیە.
دەربارەی ئەوەی ئایا هیوسن وەرزی داهاتوو هەر لە یانەکەیان دەمێنێتەوە، ئاندۆنی وەڵامێکی کورتی دایەوە و وتی دەبێ پرسیار لە خۆی بکەن.
🚨 Real Madrid negotiate sending Endrick and Arda Guler to Bournemouth on loan to facilitate transfer of Dean Huijsen.https://t.co/4QCMbxboFb#HalaMadrid #AFCB #LaLiga #PremierLeague
— TransferFeed (@transferfeedcom) March 28, 2025
دین تازە تەمەنی 19 ساڵە و شاهانەکان دەیانەوێ بۆ نوێکردنەوەی ریزەکانیان بەتایبەت لە هێڵی بەرگریی، ئەو لاوەی دڵی بەرگریە بگوازنەوە بۆ مەدرید.