نەسڕی سعوودی خۆی بۆ گواستنەوەیەکی مێژوویی ئامادەدەکات
ئەستێرەیەکی دیکە لە پرێمەرلیگ دەگوازێتەوە

یاریگا –
یانەی نەسڕی سعوودی بەردەوامە لە پلانەکانی بۆ پەلكێشکردنی ئەستێرەی زیاتر لە ئەوروپاوە بۆ ریزەکانی.
زستانی رابردوو نەسڕ سەرکەوتووبوو لە گواستنەوەی جۆن دورانی هێرشبەری ئاستۆن ڤیلا، لەکاتێکدا ئەو یاریزانە لەلایەن یانە گەورەکانی ئەوروپاوە خواستی زۆری لەسەربوو.
وردەکاریی گرێبەستەکەی نەسڕ لەگەڵ یاریزانە کۆڵۆمبیەکە لەم هەواڵەی خوارەوەدا بخوێنەوە:
فەرمی؛ ئەستێرەیەکی ناودار پەیوەندی بە نەسڕ کرد – Yariga
لە نوێترین زانیارییدا کە بێن جاکۆبسی رۆژنامەنووسی ناسراوی ئینگلیزی بڵاویکردووەتەوە، یانە سعوودیەکە خۆی بۆ گواستنەوەی محەمەد کودوسی ئەستێرەی وێستهام دەدات.
ئەو رۆژنامەنووسە ئەوەشی زانیوە کە کودوس ئامادەیە یانە لەندەنییەکە جێبهێڵێت ئەگەر ئۆفەری لە سعوودیەوە بۆ بێتەپێشەوە.
سەرچاوەکە بڕی پارەکەی نەسڕی بۆ گرێبەست لەگەڵ ئەستێرە غانییەکەی باڵی راست ئاشکراکردووە و باس لەوەدەکات یانە پر ئەستێرەکەی کەنداو ئامادەیە 84 ملیۆن پاوەند لەپێناو گواستنەوەی یاریزانە 24 ساڵییەکە خەرج بکات.
🚨 Al Nassr are preparing an £84m bid to sign Mohammed Kudus.
Kudus is believed to be open to leaving West Ham in favour of the riches on offer in Saudi Arabia.
(Source: @JacobsBen) pic.twitter.com/YnCI9gJYXc
— Transfer News Live (@DeadlineDayLive) March 29, 2025
نەسڕ دەیەوێ بە ئەنجامدانی گرێبەستی گەورە لەوە زیاتر لە کێبڕکێکردنی نازناوە نێوخۆییەکانی سعوودیە و کیشوەری ئاسیا دانەبەڕێت، بەڵکوو هاوشێوەی هیلال و ئیتیحاد ببێتەوە بە ژمارەیەکی قورس.