ئینگلتەراگرنگترین

بۆرنمۆس پاداشتێکی گەورەی کێپا دەداتەوە

Yariga App

یاریگا –

بۆرنمۆس چاوی لەوەیە کێپا ئاریزابالاگا پاداشت بداتەوە دوای کاریگەرییەکانی ئەو گۆڵپارێزە لەگەڵ یانەکەیان.

کێپا لە هاوینی 2024 بەشێوەی خواستن لە چێڵسیەوە نێردرایە ریزەکانی بۆرنمۆس، ئەوە دوای بەسەربردنی وەرزێک لەگەڵ ریال مەدرید هەر بەشێوەی خواستن.

گۆڵپارێزە ئیسپانییەکە بە ماوەیەکی کەم لەگەڵ یانەکە بگونجێنێت و ببێتە رەگەزێکی گرنگ لە تیپەکەی ئاندۆنی ئیراولای راهێنەر کە ئێستا لە پلەی دەیەمی ریزبەندی پرێمەرلیگ بە جیاوازیی تەنها 5 خاڵ لە چێڵسی پلەی چوارەم، شەڕ لەسەر دەستکەوتنی بلیتێکی چامپیۆنزیلگی وەرزی داهاتوو دەکەن.

بەگوێرەی زانیارییەکانی فابریزۆ رۆمانۆ، بۆرنمۆس دەیەوێ ماوەی خواستنەکەی کێپا بکاتە هەمیشەیی دوای ئەو ئاستە بەرزەی لە ماوەی رابردوودا پێشکەشی کردوون.

رۆمانۆ ئەوەشی نووسیوە کە بە دڵنیاییەوە چێڵسی گۆڵپارێزەکەی دەفرۆشێت، بەوپێیەی بەشێک نییە لە پلانەکانی ئێنزۆ مارێسکا، بەڵکوو ناوی لە ریزی لیستی فرۆشییەکانی بلووزدایە.

کێپا تا ئێستاش گرانترین گۆڵپارێزی مێژووی تۆپی پێیە کاتێک ساڵی 2018 بە بڕی 80 ملیۆن لە ئاتلێتیکۆ مەدریدەوە گواسترایەوە بۆ ستامفۆرد بریج.

بابەتی زیاتر

Back to top button