ئیسپانیائینگلتەراگرنگترین

بارسێلۆنا ترسی له‌ ده‌ستدانی كۆندێی هه‌یه‌

Yariga App

یاریگا –

یانه‌ی چێڵسی هەوڵه‌كانی چڕكردۆته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی له‌ ماوه‌ی گواستنه‌وه‌ی هاوینه‌  ژووڵ کۆندێ بەرگریکاری یانەی بارسێلۆنا بگوازیته‌وه‌ ریزه‌كانی.

بارسێڵۆنا هه‌وڵده‌دات گرێبه‌ستی كۆندێ نوێ بكاته‌وه‌ كه‌ له‌ ساڵی 2027 كۆتایی دێت و ده‌یه‌وێت سه‌رجه‌م ئه‌و گرێبه‌ستانه‌ ره‌تبكاته‌وه‌ كه‌ بۆ كۆندی پێشكه‌شی ده‌كرێت.

کۆندێ لەگه‌ڵ هانزی فلیک بووەتە یاریزانێکی سەرەکی له‌ پێكهاته‌ی بارسێلۆنا، بەڵام لە بەرگری راست یاری دەکات نەک دڵی به‌رگری ، ئەمەش شوێنی دڵخوازی ئەو نییە.

لە سەردەمی چاڤی، كۆندێ له‌ هه‌ردوو شوێن یاریی ده‌كرد، بەڵام ئێستا تەنها وەک یاریزانی باڵی به‌رگریی  یاریی ده‌كات، سەرەڕای ئەوەی حەزی لە یاریکردنە لە دڵی بەرگریدا.

ئاستی کوندێ له‌گه‌ڵ هانزی فلیك پێشکەوتنی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە، بەهای بازاڕی زیادکردووە و سەرنجی یانەی چێڵسی بۆ خۆی ڕاکێشاوە، کە پێشتریش هەوڵی گواستنەوەی ئەو یاریزانە فەرەنسییەی دەدا پێش ئەوەی پەیوەندی بە یانە کاتالۆنییەکەوە بکات.

رۆژنامەی سپۆرت بڵاویکردۆته‌وه‌، بارسێڵۆنا ئاگاداره‌ كه‌ کۆندی یاریزانێكی گرنگه‌ بۆ پێكهاته‌ی فلیك ، بەڵام مەترسی لەدەستدانی  له‌ بەرامبەر چێلسی له‌سه‌ره‌، كه‌ یانه‌ له‌نده‌نیه‌كه‌ به‌ رێگا چاره‌یه‌كی گرنگی ده‌زانێت  بۆ بەهێزکردنی هێڵی بەرگری تیپه‌كه‌ی

بارسێلۆنا هەوڵی درێژکردنەوەی گرێبەستەکەی کۆندی دەدات، بەڵام ئەو یاریزانە چاوی له‌و گرێبه‌سته‌یه‌ كه‌ چێلسی پێشكه‌شی كردووه‌، هەرچەندە یاریزانەکە لە یانە کەتەلۆنییەکە دڵخۆشە، بەڵام ئاسۆی زیادکردنی مووچە و یاریکردن لە شوێنی دڵخوازی خۆی لە خولی نایابی ئینگلیزی دەتوانێت کاریگەری لەسەر بڕیارەکەی هەبێت.

بارسێلۆنا لەگەڵ کەمی یاریزان لە هێڵی بەرگریدا کێشەیەکی زۆری هەیە، لەگەڵ ئەگەری گواستنەوەی جۆناسان تا کوندێ لە بەرگریکاری ڕاستدا دەمێنێتەوە. هەروەها یانەکە چاوی لەوەیە یاریزانێکی دیکەی باڵ بگوازێتەوە، ئەمەش دۆخەکە زیاتر ئاڵۆز دەکات.

دیكۆی بەڕێوەبەری وەرزشی بارسێلۆنا، ئاگاداری گرنگی ئەو ئۆفەرانەیە کە بۆ کوندێ پێشكه‌شی یانه‌كه‌ ده‌كرێت، بەڵام بارسا بەڵام یانەکە هەوڵی نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی دەدات.

بابەتی زیاتر

Back to top button