ئیسپانیاگرنگترین

سەرۆکی لالیگا هێرشێکی توند دەکاتەوە سەر ئانچێلۆتی؛ قسەکانت مەگۆڕە

تێباس بێدەنگ نابێت....

Yariga App

یاریگا –

خاڤیێر تێباس، سەرۆکی لالیگا و جێگری سەرۆکی یەکێتیی تۆپی پێی ئیسپانیا بە تەنزەوە چەند قسەیەکی کارلۆ ئانچێلۆتی بەبیر خەڵک دەهێنێتەوە.

پەیوەندی نێوان تێباس و ریال مەدرید بەردەوام پڕاوپڕە لە ناجێگیری و تۆمەت بەخشینەوە لەلایەن هەردوولا.

بەهۆی جەنجاڵی خشتەی یارییەکان، هەفتەیەک ئانچێلۆتی و تێباس شەڕە لێدوانیانە، ئەمەش بەهۆی گلەیی ئانچێلۆتی لە جەنجاڵی خشتەکان و دروستبوونی کاریگەری لەسەر ئاستی یانەکان.

ئانچێلۆتی لە ماوەی پشووی فیفادا، گلەیی لە دوو یاریی ریال مەدرید لە ماوەی 72 کاتژمێردا کرد، بەڵام ئەوکاتە تێباس بە توندی وەڵامی ئانچێلۆتی دایەوە و دووپاتیکردەوە، ریال مەدرید خۆی داوای گۆڕینی کاتی یارییەکەی بەرامبەر لێگانێس کردبوو.

شەوی رابردوو جارێکی دیکە ئانچێلۆتی وەڵامی تێباسی دایەوە و گوتی

تێباس زۆر بە ریال مەدرید سەرقاڵە، دەبێ سەرنجی خۆی لەسەر کاری تایبەت دابنێت و رێز لە شاهانەکان بگرێت.

لە وەڵامی ئەم قسانەی کارلۆدا، تێباس چەند لێدوانێکی پێشووی ئانچێلۆتی لە پلاتفۆڕمی ئێکس بڵاوکردەوە و باسی لە دووفاقیی راهێنەرە کرد.

تێباس نووسیویەتی

لێدوانی کارلۆ بۆ سکای سپۆرتس لە 18-12-2020 (راهێنەری ئێڤەرتن)

بەڕای خۆم، سێ گۆڕانکاری لە یارییەکدا بەسە. بوونی پێنج گۆڕانکاری کاریگەری لەسەر چڕی یارییەکە دەکات. دەزانم هەندێکیان پێنج گۆڕانکارییان دەوێت، بەڵام ئەگەر بەهۆی جەنجاڵی خشتەی یارییەکانەوە، بتەوێت پشوو بە یاریزانێک بدەیت، لە سەرەتاوە ناوی لە لیستی یاریزانان مەنووسە.

ئانچێلۆتی دوای یاریی ڤالێنسیا – 19-09-2021

گۆڕانکاریکردن ئاڵۆزە، چونکە چەند جارێک رای خۆم دەگۆڕم، ئەوانەی بەشداری یارییەکەیان کرد، زۆر باشبوون. ئیسکۆ، کاماڤینگا، یۆڤیچ و رۆدریگۆ شێوازی یارییەکەیان گۆڕی. بە پێنج گۆڕانکاری ئێمە باشتربووین، چونکە کوالێتی یاریزانانمان بەرزتربوو.

ئانچێلۆتی بۆ کەناڵی ئەی بی سی – 29-08-2022

کاتێک یارییەکە ئاڵۆز دەبێت، ئەوا بوونی یاریزانی بەوزە و چالاک لە یاریگا، باڵا دەستیت پێدەدات. پێنج گۆڕانکارییەکە زۆر لەگەڵ ئێمە گونجاوە، چونکە یاریزانی خێرا و بەهێزمان هەیە و دەتوانن بۆشاییەکان بقۆسنەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button