ئیسپانیاگرنگترین

ریال مەدرید لە ماوەی دوو دەیەی رابردوو له‌ فرۆشتنی یاریزانانی ئەکادیمیاكه‌ی پاره‌یه‌كی خه‌یاڵی ده‌ستكه‌وتووه‌

Yariga App

یاریگا-

ئەکادیمیای ریاڵ مەدرید لە ماوەی دوو دەیەی رابردوودا 445 ملیۆن یۆرۆ داهاتی بۆ ریاڵ مەدرید په‌یداكردووه‌.

پێگه‌ی ئاسی ئیسپانی بڵاویكردۆته‌وه‌، لە ماوەی 20 ساڵی رابردوو یانه‌ی ریال مه‌درید له‌ فرۆشتنی یاریزانانی ئه‌كادیمیاكه‌ی  445 ملیۆن یۆرۆی بەدەستهێناوە.

ئەلڤارۆ مۆراتا بە یەکێک لە گرنگترین سەرچاوە داراییەکانی یانەکە دادەنرێت، دوای ئەوەی به‌ 80 ملیۆن یۆرۆ بە یۆڤینتۆس فرۆشرا، دواتر کڕیەوە و له‌ وەرزی 2016-2017 گواسترایەوە بۆ چێڵسی.


هەروەها ئەشرەف حەکیمی بەرگریکاری مەغریبی یەکێکە لەو یاریزانە دیارانەیه‌ له‌ ریال مه‌درید ده‌ركه‌وت و یانه‌كه‌ لە ساڵی 2020 بە بڕی 40 ملیۆن یۆرۆ بە ئینتەرمیلانی فرۆشت.

لە هەمان ساڵدا یانەی ریال مەدرید بە بڕی 30 ملیۆن یۆرۆ سێرجیۆ ریگیلۆنی بە تۆتنهام فرۆشت ، وەرزێک پێشتریش هەمان بڕە پارەی له‌ فرۆشتتنی مارکۆس لۆرێنتی بە ئاتلێتیکۆ مەدرید ده‌ست كه‌وت.

هەروەها ریال مەدرید 16 ملیۆن یۆرۆی ده‌ستكه‌وت، دوای گواستنەوەی سێرجیۆ ئاریباس بۆ ئەلمێریا بە بڕی 7 ملیۆن یۆرۆ، ئەنتۆنیۆ بلانکۆ بۆ دیپۆرتیڤۆ ئالاڤێس بە 5 ملیۆن و کارلۆس دۆتۆر بۆ سێلتاڤیگۆ بە 4 ملیۆن یۆرۆ.

هاوینی رابردوو ڕیال مەدرید 24 ملیۆن و 500 هەزار یۆرۆی له‌ فرۆشتنی چه‌ند یاریزانێك بەدەستهێنا، كه‌ رافا مارینی  بە ناپۆلی فرۆشت به‌ بڕی 12 ملیۆن یۆرۆ، نیکۆ پاز چووه‌ كۆمۆ به‌ شه‌ش ملیۆن یۆرۆ، خوانمی لاتاسای به‌ 2.5 ملیۆن یۆرۆ بە ڤایادۆلید فرۆشت، مارڤین پارک بە لاس پاڵماس بە 2 ملیۆن و پیتەر فێدریکۆ بە خیتافی به‌  2 ملیۆن یۆرۆ.

هه‌روه‌ها یانەكه‌ی پایتەخت له‌ فرۆشتنی یاریزانه‌ لاوه‌كان توانیویەتی 50%ی مافی یاریزانەكان بپارێزێت، ئه‌مه‌ش كاریگه‌رییه‌كی دیكه‌ی دارایی بۆ یانه‌كه‌ ده‌بێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button