فه‌ره‌نسا

مارکینیۆس بەهۆی لەدەستدانی کۆرپەکەیەوە رەشپۆش دەبێت

Yariga App

یاریگا –

مارکینیۆس، کاپتنی هەڵبژاردەی بەڕازیل و پاریس سانجێرمان هەواڵێکی دلتەزێنی پێگەیشت و لە کۆچی دوایی کۆرپەکەی ئاگادار کرایەوە.

مارکینۆس ساتەوەختێکی تاڵ و پڕ لە ئازار تێدەپەڕێنێت. کاپتنی هەڵبژاردەی بەڕازیل و پاریس سانجێرمان بەوپەڕی خۆشحاڵییەوە چاوەڕێی لەدایکبوونی کوڕەکەی دەکرد، بەڵام گەڕانەوەی لە یارییە نێودەوڵەتییەکان پێی راگەیەندرا کە منداڵەکەی لەدایک نەبووە کۆچی دوایی کردووە. هاوسەرەکەی مارکینیۆس لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان هاندەرانی لە بابەتەکە ئاگادار کردەوە.

کارۆل کابرینۆی هاوسەری مارکینیۆس لە ڤیدیۆیەکدا کە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام بڵاو کردووەتەوە دەڵێت:

هەواڵێکم پێیە بە هیچ شێوەیەک دڵخۆشکەر نییە. “من چارەنووسم قبوڵ کردووە و دەمەوێت لەگەڵ ئێوەشدا بەشی بکەم، چونکە دەزانم زۆرێکتان رووبەڕووی ئەم دۆخە بوونەتەوە، کوڕەکەم ئەمڕۆ بووە بە فریشتە”.

 

View this post on Instagram

 

A post shared by Carol Cabrino (@carolcabrino)

کارۆل کاتێک ئەم هەواڵەی لە پزیشکەکانەوە پێگەیشت کە هاوسەرەکەی لە ئەرجەنتین بوو، لەگەڵ بەرازیل خۆی بۆ یارییەکی چارەنووسساز ئامادە دەکرد. چاوەڕێی کرد و لە هەواڵەکە ئاگاداری نەکردەوە، بۆ ئەوەی ورەی لەدەست نەدات و کاریگەری لەسەر ئاستی نەبێت. دەرئەنجام یارییەکە 4-1 لە بەرژەوەندی ئەرجەنتین کۆتایی پێهات.

مارکینیۆس و هاوژینەکەی لە ساڵی 2016 هاوسەرگیرییان کردووە و خاوەنی سێ منداڵن و چاوەڕێی منداڵی چوارەمیان دەکرد. دوای بڵاوبوونەوەی پۆستەکەی هاوژینی ئەستێرە بەڕازیلییەکە، هەزاران کەس هاوسۆزی خۆیان بۆ ئەو و مارکینیۆس دەربڕی و داوایان لە بەڕێوەبەرانی پاریس سانجێرمان کرد، ئاگاداری تەندروستی دەروونی کاپتنی یانەکە و هاوژینەکەی بن.

بابەتی زیاتر

Back to top button